کوردستانی

لە بەرزاییەکانی هەرێمی کوردستان 110 چالاکی زەمینی دژی تورکیا ئەنجامدراوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە بەرزاییەکانی هەرێمی کوردستان 110 چالاکی زەمینی دژی تورکیا ئەنجامدراوە
مەودا میدیا-
 
گەریلاکانی هەپەگە لە بەرزاییەکانی هەرێمی کوردستان 110 چالاکی زەمینیی سەربازییان دژی سوپای تورکیا ئەنجامداوە و 158 سەربازی تورکیا کوژراون.
 
ناوەندی چاپەمەنی هەپەگە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە لەماوەی 9 رۆژی رابردووی شەڕ و پێکدادانییان لەگەڵ سوپای تورکیادا، 110 چالاکیی زەمینییان ئەنجامداوە و 158 سەربازی تورکیا کوژراون، هەروەها 44 گەریلا کوژراون و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون.
 
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە سوپای تورکیا تۆپبارانی چەند ناوچەیەکی کردووە و پاش ئەوە ویستوویەتی هێرشی زەمینی ئەنجامدات، بەڵام لەلایەن هەپەگە و گەریلاکانیانەوە وەڵامدراوەنەتەوە.
 
ماوەی چەند رۆژێکە لە بەرزاییەکانی هەرێمی کوردستان شەڕ و پێکدادان لەنێوان هێزەکانی پەکەکە و سوپای تورکیادا دەستیپێکردووە و تا ئێستاش بەردەوامە، بەشێک لە چاودێرانیش سەبارەت بە بەزاندنی سنوورەکانی هەرێمی کوردستیان نیگەرانن.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

وەرزی هەموو جۆرەکانی ئەنفال

لەلایەن د.شیلان فەتحی


News

بڕوانامەی بریقەدار و دەستە خەمساردەکان

لەلایەن دێرین جەمال


News

جۆرەکانی بایۆلۆژی

لەلایەن نەرمین عوسمان