عیراقی
عیراق داوایەک ئاراستەی هەرێمی کوردستان دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
عیراق داوا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات پابەندی رێککەوتنی ئۆپیک بێت لە ئاستی دەرهێنانی نەوتدا و ئەو رێژەیەی ئێستا کەمبکاتەوە.
ئیحسان عەبدولجەبار، وەزیری نەوتی عیراق لە نامەیەکدا کە ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراقی کردووە، داوایکردووە حکومەتی هەرێمی کوردستان ناچاربکرێت بەوەی پابەندی رێککەوتنی ئۆپیک بێت لە ئاستی دەرهێنانی نەوتدا، هەروەها داوایکردووە دادگای فیدراڵی تانە لە یاسای بودجەی ساڵی 2021 بدات.
ئاماژەی بەوەشکردووە لە مادەکەدا ئۆپیک 460 هەزار بەرمیل نەوتی بۆ هەرێمی کوردستان دیاریکردووە کە دەبێت 250 هەزار بەرمیل رادەستی بەغدا بکات، بەڵام لەئێستادا هەرێم 470 هەزار بەرمیل دەردەهێنێت و هیچ رادەستی بەغدا ناکات.
پ.ح