کوردستانی
ئەمەریکا پشتیوانی خۆی بۆ هێزەکانی پێشمەرگە راگەیاند
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
كونسوڵخانەی ئەمەریكا لە هەولێر پشتیوانی وڵاتەكەی بۆ هێزەكانی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەكانی دیكەی عیراق دەربڕی.
كۆنسولخانەی گشتیی ئەمەریكا لە هەولێر ئەمڕۆ دووشەممە 3ی ئایاری 2021 لە پەیامێكدا پشتیوانی وڵاتەکەی بۆ هێزەکانی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکانی دیکەی عیراق دەربڕی، هاوکات پرسە و سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی کەسوکاری شەهیدانی هێرشەکەی چەکدارانی داعش و حكومەتی هەرێمی كوردستان کرد.
ئەمەش دوای ئەوەدێت دوو رۆژ پێش ئێستا لە درەنگانی شەودا چەکدارانی رێکخراوی تیرۆرستی داعش هێرشی کردە سەر پێگەیەکی هێزەکانی پێشمەرگە و سێ پێشمەرگە شەهیدبوون و دووانی دیکەش برینداربوون.
پ.ح
بیروڕا



