کوردستانی

وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان بڕیارێکی نوێی دەرکرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان بڕیارێکی نوێی دەرکرد
مەودا میدیا-

وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری خەرجکردنی پارەی مامۆستایانی وانەبێژی دەرکرد.

وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ دووشەممە 3ی ئایاری 2021 بە فەرمانێک بڕیاری خەرجکردنی پارەی مانگی 12ی ساڵی 2020ی سەرجەم مامۆستایانی وانەبێژی دەرکرد، بەهەمان میکانزمی مانگی 11ی ساڵی 2020.

بەپێی فەرمانەکە مامۆستایانی وانەبێژ ئەوانەی هەڵگری بڕوانامەی بەکالۆریۆس و سەروو بەکالۆریۆسن بڕی 300 هەزار دیناریان بۆ هەر مانگێک بۆ خەرج دەکرێت و هەڵگری بڕوانامەی دیبلۆم بڕی 250 هەزار دیناریان بۆ خەرج دەکرێت.

 پ.ح
Qaiwan
Qaiwan