گێتی

نزیکەی 20 ملیۆن کەس لە هیندستان تووشی کۆرۆنا بوون

مەودا میدیا - سلێمانی |


نزیکەی 20 ملیۆن کەس لە هیندستان تووشی کۆرۆنا بوون
مەودا میدیا-
 
وەزارەتی تەندروستیی هیندستان ئاشکرایکرد ژمارەی تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا نزیکبووەتەوە لە 20 ملیۆن کەس، رۆژانە ژمارەیەکی زۆر گیانلەدەست دەدەن.
 
وەزارەتی تەندروستیی هیندستان ئەمڕۆ دووشەممە 3ی ئایاری 2021 لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد ژمارەی تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە وڵاتەکەی نزیک دەبێتەوە لە 20 ملیۆن کەس، لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا نزیکەی 370 هەزار تووشبووی نوێ تۆمارکراون.
 
ئاماژەی بەوەشکرد لەماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا 417 کەس گیانیان لەدەستداوە، کۆی گشتی گیانلەدەستدان سێ هەزار کەسی تێپەڕاندووە، زیاتر لە 20 هەزار تووشبووش ڤاکسینییان وەرگرتووە.
 
 پ.ح
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب