کوردستانی

بڕیاری قەدەغەی هاتووچۆ لە جەژندا بازاڕەکان چۆڵ دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


بڕیاری قەدەغەی هاتووچۆ لە جەژندا بازاڕەکان چۆڵ دەکات
مەودا میدیا-
 
بەهۆی راگەیاندنی بڕیاری قەدەغەی هاتووچۆی ئۆتۆمبێل و پیادە لەلایەن وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان و لیژنەی رووبەڕووبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، هاوڵاتییان کەمتر سەردانی بازاڕ دەکەن، کاسبکاران نیگەرانن.
 
ژمارەیەک لە کاسبکارانی ناوبازاڕی سلێمانی لەڕێگەی مەودا میدیاوە رەخنە لە بڕیارەکەی حکومەت دەگرن سەبارەت بە قەدەغەی هاتووچۆ لە رۆژانی جەژندا و رایدەگەیەنن "بڕیارەکەی وەزارەتی ناوخۆ زیانێکی زۆری بە بازاڕ گەیاندووە و هاوڵاتییان کەمتر سەردانی بازاڕدەکەن و کەلوپەل دەکڕن، بەهۆی ئەوەی سێ رۆژی جەژن قەدەغەی هاتووچۆ دەبێت".
 
ئاماژە بەوەشدەکەن "حکومەت لەڕێگەی نەدانی مووچەوە جموجۆڵی بازاڕی کەمکردووەتەوە، بەڵام تا رادەیەک جەژنەکان بازاڕ جموجۆڵی تێدابوو، بەڵام بەهۆی قەدەغەی هاتووچۆوە لە ئێستادا دۆخی بازاڕ تەواو سست بووە، ئەو کەلوپەلانەی بەمەبەستی جەژن هاوردەکراون دەبێتە زیانێکی مادی زۆر بۆ دووکاندارەکان".

پ.ح
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال