کوردستانی

راگەیەندراوی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی جێبەجێکردنی یاسای بودجەی 2021ی عیراق

مەودا میدیا - سلێمانی |


راگەیەندراوی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی جێبەجێکردنی یاسای بودجەی 2021ی عیراق
مەودا میدیا-

فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی ھەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت لە لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران لە 7ی نیسانی 2021  وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان راسپێردران هەنگاوی کردەیی بگرنەبەر بۆ جێبەجێکردنی یاسای بودجەی 2021ی عیراق.

ئەمڕۆ دووشەممە 3ی ئایاری 2021 فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند "لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران لە 7ی نیسانی 2021، وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان راسپێردران هەنگاوی کردەیی جێبەجێکردنی یاسای بودجەی فیدراڵی ساڵی 2021 بگرنەبەر".

ئاماژە بەوەشکراوە "لەم چوارچێوەیەدا، دیوانی چاودێری دارایی ھەرێمی کوردستان بەمەبەستی دانانی پلانی هاوبەش بۆ ووردبینیکردنی داهاتەکان و دەستنیشان کردنی نوێنەر، نووسراوێکی ئاراستەی دیوانی چاودێری دارایی فیدراڵی کردووە و نوێنەری هەرێم لەم بارەوە دەستنیشان کردووە و داوا لە دیوانی چاودێری عیراقی فیدڕاڵ دەکات هەمان ئەو رێکارانە بگرنە بەر بۆ جێبەجێکردنی بڕگەکانی یاسای ناوبراو".

س.س
Qaiwan
Qaiwan