کوردستانی

نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ یەکێتی و گۆڕان کۆدەبێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ یەکێتی و گۆڕان کۆدەبێتەوە
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد 

بڕیارە ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی شاری سلێمانی بکات و بە جیا لەگەڵ یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان کۆبوونەوە ئەنجام بدات، سەرەتا سەردانی بزووتنەوەی گۆڕان دەکات.

شێخ کامیل قادر، سکرتێری جڤاتی نیشتمانیی بزووتنەوەی گۆڕان بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەمڕۆ سێشەممە 4ی ئایاری 2021 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی شاری سلێمانی دەکات".

ئاماژەی بەوەشکرد "سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەرەتا سەردانی مەکۆی سەرەکی بزووتنەوەی گۆڕان دەکات و لەگەڵ گۆڕان کۆدەبێتەوە، دواتر سەردانی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان دەکات".

لەبارەی مەبەستی سەردانەکەی نێچیرڤان بارزانی شێخ کامیل وتی "سەردانەکەی بە مەبەستی باسکردنە لە یەکڕیزی و یەکهەڵوێستی سەرجەم لایەنەکان لە بەغدا".

س.س
Qaiwan
Qaiwan