کوردستانی

قەدەغەی هاتوچۆ لە رۆژانی جەژندا هەڵوەشایەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


قەدەغەی هاتوچۆ لە رۆژانی جەژندا هەڵوەشایەوە
مەودا میدیا-

ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای و هەولێر و دهۆک قەدەغەی هاتوچۆی سێ رۆژی جەژنی هەڵوەشاندەوە، بەڵام بە بوونی چەند مەرجێکی تەندروستیی.

ژووری ئۆپەراسیۆنی هەریەک لە پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک لە دوو راگەیەندراوی جیادا، قەدەغەی هاتوچۆی رۆژانی جەژنییان هەڵوەشاندەوە، بە مەرجێک هاوڵاتییان پابەندی رێنماییە تەندروستییەکان بن.

ئاماژە بەوەشکراوە کۆبوونەوە و دروستبوونی قەرەباڵغی لە سەرجەم شوێنە گشتییەکان قەدەغەیە و سزای یاسایی ئەو شوێنانە دەدرێت.

پ.ح
Qaiwan
Qaiwan