عیراقی

کازمی: پەیوەندییەکانی نێوان حکومەتی عیراق و هەرێمی کوردستان لەئاستی زێڕیندایە

مەودا میدیا - سلێمانی |


کازمی: پەیوەندییەکانی نێوان حکومەتی عیراق و هەرێمی کوردستان لەئاستی زێڕیندایە
مەودا میدیا-

سەرۆک وەزیرانی عیراق رایگەیاند "پەیوەندییەکانی نێوان و حکومەتی عیراق و هەرێمی کوردستان لەئاستێکی زێڕیندایە و هەماهەنگی باش لەنێوانمان هەیە، هەروەها گۆڕەپانی عیراق نابێتە هەڕەشە بۆ هیچ وڵاتێکی دراوسێ".

موستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عیراق لە دیدارێکی رۆژنەمەوانیدا بۆ ژمارەیەک میدیای عیراقی وەڵامی چەند پرسیارێکی دایەوە و ئاماژەی بەوەکرد "لەئێستادا پەیوەندییەکانی نێوان حکومەتی عیراق و هەرێمی کوردستان لەئاستێکی زێڕیندایە و هەماهەنگی و کاری هاوبەش لەنێوانماندا هەیە لە رووی سیاسیی و سەربازیی و ئاسایشەوە".

ئەوەشی خستەڕوو “گۆڕەپانی عیراق نابێتە هەڕەشە بۆ سەر هیچ وڵاتێکی دراوسێ و کار بۆ سەپاندنی بوونی دەوڵەتی عیراق دەکەن بەهەماهەنگی حکومەتی هەرێمی کوردستان، هەروەها سەبارەت بە ناوچە کێشەلەسەرەکان و پرسی هەڵبژاردن لەو ناوچانە، لیژنەیەک پێکهێنراوە لەسەر گەرانەوەی چەند نوسینگەیەکی حزبەکان و بەمزووانە دەستبەکاردەبن".

پ.ح
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان