عارف قوربانی
رێگە راسته‌كه، هه‌ر ئازادییه
چه‌ند رۆژێكه میدیای كوردی و حزب و هێزه سیاسییه‌كان و ته‌نانه‌ت به‌شێك له کونسوڵگه‌ری و نوێنه‌رایه‌تیی وڵاتانیش له هه‌رێمی کوردستان، سه‌رقاڵی كه‌یسی ئه‌و پێنج رۆژنامه‌نووس و چالاكڤانهی بادینانن كه له‌لایه‌ن دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستانه‌وه ئه‌و حوكمه به‌سه‌ریاندا سه‌پێندرا كه پێشتر له‌لایه‌ن دادگایه‌كی هه‌ولێره‌وه بڕیاری له‌سه‌ر درابوو.
به‌تایبه‌تیش به‌هۆی ئه‌وه‌ی له بڕیاری دادگای پێداچوونه‌وه‌دا ناوی هه‌ریه‌ك له کونسوڵگه‌ریی ئه‌مەریكا و ئه‌ڵمانیا هێندراوه، بابه‌ته‌كه تاوەکو ئه‌ندازه‌یه‌ك ره‌هه‌ندێكی فراوانتری وه‌رگرت وه‌ك له‌وه‌ی وه‌ك كێشه‌یه‌كی ناوچه‌یی ته‌ماشا بكرێت. له ناوخۆی كوردستان و له ناوه‌نده نێوده‌وڵه‌تییه‌كانیشدا بووه‌ته پرسێكی جێی قسه‌وباس و پێویسته پێش هه‌ركه‌س ده‌سه‌ڵاتدارانی كوردستان خۆیان هه‌ڵوه‌سته له ئاستی لێكه‌وته خراپه‌كانی ئه‌م پرسه بكه‌ن.
به ئه‌ندازه‌ی ئه‌وه‌ش جێگه‌ی داخه كه میدیا و میدیاكارانی ئێمه‌ش به‌رده‌وام له بوونی هه‌ر كێشه‌یه‌كدا له‌جیاتی گه‌ڕان به‌دوای دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر بۆ كێشه‌كان، هه‌میشه ده‌بنه به‌شێك له‌و ململانێ سیاسییانه‌ی سه‌رهه‌ڵدانی هه‌ر كێشه‌و گرفتێك ده‌كه‌نه به‌شێك له ئامرازی ململانێیەكانیان. ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئه‌م پرسه له میدیاكانی هه‌ردوو به‌ره‌ی ده‌سه‌ڵات و نه‌یاره‌كانییه‌وه ده‌بینرێت، هیچی خزمه‌ت به‌وه ناكات كوردستان له‌م ته‌نگژه‌یه‌ی خۆی بۆ خۆی دروستیكردووه رزگار بكرێت، ئه‌وه‌نده‌ی قوڕه‌كه بۆ داهاتووی كوردستان خه‌ستتر ده‌كه‌نه‌وه.
راستییه‌ك هه‌یه ده‌بێ هه‌میشه كورد له‌به‌رچاوی بێت كه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه سه‌رباری قوربانیدان و خه‌باتی بێوچانی میلله‌ته‌كه‌مان به‌درێژایی سه‌ده‌ی رابردوو، به‌ڵام ئه‌وه‌ی بووه بناغه بۆ دروستبوونی نیمچه قه‌واره‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ بۆ كوردستان، به‌رهه‌می خه‌بات و تێكۆشان و شۆڕشه‌كانی خۆمان نه‌بوو، به‌ڵكو په‌یوه‌ندی به‌و گۆڕانكارییانه‌ی هاوكێشه‌ی ناوچه‌كه‌وه هه‌بوو كه له ئه‌نجامی داگیركردنی كوەیت و شه‌ڕی كه‌نداو هاتنه ئاراوه. سه‌رنجی بڕیاربه‌ده‌ستانی نێوده‌وڵه‌تیش له‌به‌ر خه‌باتی ره‌وا و بزووتنه‌وه‌ی چه‌كداری كورد نه‌بووه بۆ كوردستان، به‌ڵكو ئه‌ویش په‌یوه‌ندی به هه‌ڵه‌بجه و كۆڕه‌وی ساڵی 1991ه‌وه هه‌یه. دروستبوونی ئیداره‌ی كوردی له‌ناو چوارچێوه‌یه‌كی به دووژمن و داگیركه‌ر ده‌وره‌دراوی كوردستان و مانه‌وه و به‌رگه‌گرتنی بۆ ئێستا، ئه‌ویش په‌یوه‌ندی به هێز و بازووی خۆمانه‌وه نه‌بووه، ئه‌وه‌نده‌ی په‌یوه‌سته به‌سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه كه لانیكه‌م تائێستا وه‌ك جوگرافیایه‌كی جیاواز چاویان له كوردستانه و وه‌ك پێویستییه‌كی ته‌واوكردنی ئامانجه‌كانی خۆیان له ناوچه‌كه جوگرافیاكهیان پاراستووه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی واده‌كات ئه‌م سیاسه‌ته درێژه‌ی هه‌بێت، ئه‌مه‌یان له‌ده‌ستی خۆماندایه. ئه‌ویش ته‌نیا له رێگه‌ی دروستكردنی جیاوازی له گه‌ل و وڵاتانی ناوچه‌كه به‌دیدێت.
هه‌ریه‌كه له‌م ده‌وڵه‌تانه‌ی كوردستانیان به‌سه‌ردا دابه‌شكراوه، وڵاتگه‌لێكی نادیموكراسین. سیستمه‌كانیان سیستمی سته‌مكار و چه‌وسێنه‌ری ئازادی و پێشێلكاری مافه‌كانی مرۆڤن، نه‌ك ته‌نیا به‌رانبه‌ر كورد له وڵاته‌كانیان، به‌ڵكو بۆ خودی نه‌ته‌وه‌كانی خۆشیان وڵاتیان كردووه‌ته زیندان. چاوه‌ڕوانی و ئومێدی وڵاتانی پێشكه‌وتنخواز بۆ هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌بووه كه ببێته نموونه‌یه‌كی جیاواز له ناوچه‌كه. تاكه خاڵی به‌هێز بۆ كوردستان تاوەکو جیهان پشتیوانی بكات و ببێته سه‌رچاوه‌ی وزه‌به‌خشین به مانه‌وه‌ی قه‌واره‌ی كوردی، هه‌ر ئازادی و دیموكراسییه. كوردستان هیچی شتێكی دیکەی نه‌ماوه بتوانێت سه‌رنجی كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی و هه‌ست و سۆزی جیهان به كوردستانه‌وه ببه‌ستێت جگه له‌وه‌ی شه‌ڕی سه‌پاندنی دیموكراسی بكات له ناوچه‌كه. ئه‌مه‌ش له‌ناو ماڵی كوردییه‌وه ده‌ستپێده‌كات، له دامه‌زراوه حوكمڕانییه‌كانی و له ژیانی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا.
به‌داخه‌وه پێده‌چێت بڕیار به‌ده‌سته‌كانی كوردستان له‌وه نه‌گه‌یشتبن یاخود تێگه‌یشتنی هه‌ڵه‌یان بۆ ئازادی و دیموكراسی هه‌بێت، چونكه رۆژ له‌دوای رۆژ له‌جیاتی ئه‌وه‌ی روو له گه‌شه‌كردن بین، بۆ دواوه ده‌گه‌ڕێینه‌وه. ره‌نگه ئێستا ئه‌وانه‌ی له ده‌سه‌ڵاتدان بڵێن په‌نابردنه به‌ر دادگا باشه یاخود به چه‌ك رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی چالاكڤانان و رۆژنامه‌نووسان، وه‌ك ئه‌وه‌ی له ساڵانی رابردوو ده‌بیندراو تاوەکو ده‌ستپێكی ئه‌مساڵیش له خۆپیشاندانه‌كاندا چه‌ندین چا‌لاكڤان شه‌هیدكران. ئه‌وه تێگه‌یشتنێكی هه‌ڵه‌یه وه‌ك زۆرجار له زاری گه‌وره به‌رپرسانه‌وه وه‌ك گه‌شه‌كردن وێنای ده‌كه‌ن كه له‌بری ئه‌وه‌ی به چه‌ك وه‌ڵام بدرێنه‌وه په‌نا ده‌برێته به‌ر یاسا. پێشێلكردنی ئازادی هه‌ر پێشێلكردنه جا به كوشتنی جه‌سته‌یی بێت یان دەمبەستن له رێگه‌ی دادگاوه. ئه‌سڵه‌ن ده‌بێ هه‌رێمی كوردستان ریشه‌ی دژایه‌تیكردنی ئازادییه‌كه ده‌ربێنێت نه‌ك گۆڕینی شێوازی پراكتیزه‌كردنی چه‌وسانه‌وه.
ژیانی خه‌ڵك خراپه، سیستمی حوكمڕانی كوردستان خراپه، حزب و ده‌سه‌ڵاتداره‌كانیان پاوانی هه‌موو جومگه‌كانی ژیانی هاوڵاتییانیان كردووه، بێگومان له دۆخێكی وادا خه‌ڵك ناڕازی ده‌بێت و نیگه‌رانه و به‌دوای رێگه‌یه‌كدا ده‌گه‌ڕێت بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی مافه زه‌وتكراوه‌كانی. ناكرێت وه‌ك تاوان له ره‌فتار و گوفتاری هاوڵاتییان بڕوانرێت كه داوای مافی خۆی ده‌كات، به‌پێی قسه‌ی ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ی له دانیشتنی دادگاییكردنی ئه‌و رۆژنامه‌ڤان و چالاكڤانانهی بادینان به‌شداربوون، ئه‌وان هه‌ر ئه‌وه‌یان وتووه و هه‌ر ئه‌وه‌یان كردووه كه به‌شی زۆری میلله‌ته‌كه رۆژانه ده‌یڵێت و به‌دوایدا ده‌گه‌ڕێت. گریمان له‌وه زیاتریش رۆیشتوون و هه‌موو (ئه‌و تۆمه‌تانه راستن كه ده‌رباره‌یان ده‌وترێت)، گریمان نیازیان خراپ بووه، ته‌نانه‌ت خودایش له‌سه‌ر نیازی دڵ بۆ خراپه سزای به‌نده‌كانی نادات. هیچ نه‌بێت هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌ی رای گشتی به‌رانبه‌ر به‌م كه‌یسه بۆچوونێكی بۆ دروستبووه كه زوڵمیان لێكراوه، زۆربه‌ی دۆسته‌كانی كورد بۆیان هاتوونه‌ته سه‌ر خه‌ت و داوای ئازادكردنیان ده‌كه‌ن، ئێ ئه‌گه‌ر تاوانیشیان ئه‌نجام دابێت له‌به‌ر خاتری میلله‌ته‌كه‌ی خۆم و له‌به‌ر خاتری دۆسته‌كانمان ئازادیان ده‌كه‌م.
سه‌نگه‌رگرتن له رای زۆرینه‌ی خه‌ڵك و دۆسته‌كانمان سیاسه‌تێكی دروست نییه، مكوڕبوون و پێداگیریی له‌سه‌ر ئامانجێك كه ده‌رئه‌نجامه‌كه‌ی وێنای كوردستان ناشیرین بكات، ئه‌گه‌ر ئامانجه‌كه چه‌ند راست و ره‌واش بێت، نابێ درێژه‌ی پێبدرێت. ئێستا بابه‌تی حوكمدانی چالاكڤانانی بادینان خه‌ریكه كوردستان به‌ره‌و ناو زه‌لكاوێك په‌لكێش ده‌كات. خه‌ریكه كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و له‌پێشی هه‌موویانه‌وه ئه‌و وڵاتانه‌ی كه دۆستی كوردن و پارێزه‌ری راسته‌قینه‌ی كوردستانن، سه‌رنجی زۆر خراپ له‌سه‌ر كوردستان تۆمار ده‌كه‌ن. ئێمه ده‌بێ ئه‌زموون له رابردووی خۆمان وه‌رگرین، ئه‌وكاتانه‌ی له‌سه‌ر هه‌قیش بووین كه به‌قسه‌ی دۆسته‌كانمان و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیمان نه‌كردووه، باجی گه‌وره‌مان داوه، چ جای ئه‌وه‌ی كه ئێستا له‌سه‌ر پرس و بابه‌تێكه كه وێنایه‌كی ناشرین به ئه‌زموونی كوردستان ده‌به‌خشێت. بۆیه ده‌بێ هه‌موو لایه‌ك له‌وه‌دا به‌رچاو روون بین كه لێكه‌وته دوورمه‌وداكانی ئه‌م بابه‌ته زیانی زۆری بۆ كوردستان ده‌بێت.
له‌دوای گشتپرسی ساڵی 2017 ئه‌و گه‌مارۆ سیاسییانه‌ی خرانه سه‌ر كوردستان، تازه خه‌ریكه ده‌رگاكان بۆ كورد ده‌كرێنه‌وه و ده‌بینه‌وه به به‌شێك له هاوكێشه‌كان، ناكرێت له‌سه‌ر بابه‌تێك كه چاره‌سه‌ری زۆر ئاسانه، میلله‌ته‌كه‌مان و ئه‌زموونه‌كه‌مان گیرۆده‌ی به‌ڵا بكه‌ینه‌وه و ده‌رگاكانی جیهان به رووی خۆماندا كڵۆم بده‌ین؟ گرتنی پێنج كه‌س و مانه‌وه‌یان له زیندان، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر (تاوانباری زۆر گه‌وره‌ش بن) چ خزمه‌تێك به‌سه‌قامگیریی و ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات، كه گرتنه‌كه‌یان سه‌قامگیریی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تیی كوردستانی تێكدابێت. كه ببێته هۆی دووركه‌وتنه‌وه‌ی دۆسته‌كانمان، دۆستانێك كه پارێزه‌ری قه‌واره‌كه و میلله‌ته‌كه‌شمان بن. ئه‌گه‌ر هه‌ر نهگیرابان و یان ئێستا ئازاد بكرێن، ده‌بێت ببنه سه‌رچاوه‌ی چ مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك، كه به ئازادكردنیان كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان ئاشتبكاته‌وه و دۆسته‌كانمان به‌چاوی رێزه‌وه له هه‌رێمی کوردستان بڕوانن.
ناكرێت هیچ بایه‌خ و ئیعتیبارێك بۆ به‌یاننامه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مەریكا و رێكخراوی هیومان رایتس وۆچ و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا و باڵیۆزی وڵاتان دانه‌نرێت، هیوادارم عاقڵمه‌ندانی ناو هێزه سیاسییه‌كان و جومگه‌كانی حوكمڕانی كوردستان وردتر و دووربینانهتر له لێكه‌وته‌كانی ئه‌م بابه‌ته بڕوانن و رێگه‌ی چاره‌سه‌رێكی دروست بگرنه‌به‌ر كه بۆ خۆیان و بۆ ئه‌زموونی حوكمڕانی كوردستانیش ببێته خاڵی به‌هێز له‌پێشچاوی خه‌ڵكی كوردستان و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی، كه ئه‌ویش هه‌ر چوونه‌وه‌یه بۆ سه‌ر ئه‌و راسته رێگه‌یه‌ی زامنی داهاتوویه‌كی گه‌ش بۆ گه‌لی كوردستان ده‌كات، به گرتنه‌به‌ری رێگەی زهوینهخۆشكردن بۆ ئازادیی زیاتر و به‌رقه‌راركردنی دیموكراسی راسته‌قینه له كوردستان.
خ.غ