کوردستانی

نێچیرڤان بارزانی داوای چارەسەری ئاشتیانە دەکات بۆ کێشەکانی نێوان ئیسرائیل و فەلەستین

مەودا میدیا - سلێمانی |


نێچیرڤان بارزانی داوای چارەسەری ئاشتیانە دەکات بۆ کێشەکانی نێوان ئیسرائیل و فەلەستین
مەودا میدیا-

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەبارەی ئاڵۆزییەکانی چەند رۆژی رابردووی ئیسرائیل و فەلەستین پەیامێکی بڵاوکردەوە و نیگەرانی خۆی نیشاندا لە بەرانبەر کوشتنی کەسانی بێ تاوان.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە جریوەیەکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر نووسیویەتی "توندوتیژییەکان خەڵکی مەدەنی و منداڵی کردووەتە قوربانی و شوێنە پیرۆزەکان بە ئامانج گیراون، داواش دەکات چارەسەرێکی ئاشتیانە بۆ ئەو ئاڵۆزییانەی ئێستا بدۆزرێتەوە".
 
ئاماژە بەوەشکراوە "ئێمە زۆر نیگەرانین سەبارەت بە توندوتیژییەکانی ئەم دواییەی نێوان ئیسرائیلییەکان و فەلەستینییەکان، کە بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی خەڵکی مەدەنی و منداڵان و بە ئامانجگرتنی شوێنە پیرۆزەکان، داوای دانبەخۆداگرتن و دۆزینەوەی چارەسەری ئاشتیانە دەکەین بۆ ئەم ئاڵۆزییەی ئێستا".

س.س
Qaiwan
Qaiwan