کوردستانی

سلێمانی... لە مانگی رەمەزاندا 25 شوێنی گەشتیاریی داخراون

مەودا میدیا - سلێمانی |


سلێمانی... لە مانگی رەمەزاندا 25 شوێنی گەشتیاریی داخراون
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گەشتوگوزاری سلێمانی ئاماری ئەو شوێنانەی بڵاوکردەوە کە لە ماوەی مانگی رەمەزاندا سەردانیان کردووە، بەپێی ئامارەکە بێت لە رەمەزاندا سەردانی 900 شوێنی گەشتیاریان کردووە.

لە راگەیەندراوەکەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گەشتوگوزاری سلێمانی هاتووە "لیژنەکانی پشکنینی بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری سلێمانی لە مانگی رەمەزاندا سەردانی 900 خاوەن مۆڵەتی گەشتیاریان کردووە".

ئاماژە بەوەشکراوە "بەپێی ئامارێکی ئەو لیژنانە لە کۆی بەسەرکردنەوەکان لەناو شاری سلێمانی لە مانگی رەمەزاندا بەهۆی پابەندنەبوون بە مەرج و رێنمایەکان 25 شوێن داخراوە، هەروەها  36 خاوەنکار پسوڵەی سەرپێچیان بۆ کراوە".

جێی وەبیرهێنانەوەیە  لە شاری سلێمانی 1400 موڵەتی کارکردنی گەشتیاری دراوەتە خاوەنکاران و لە رێگەی لیژنەکانی گەشتوگوزارەوە، بەمەبەستی جێبەجێکردنی دواین مەرج و رێنمایەکان بەسەر دەکرێنەوە .

س.س
Qaiwan
Qaiwan