کوردستانی

هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان زیاتر بۆ ئەم دوو وڵاتە گەشت دەکەن

مەودا میدیا - سلێمانی |


هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان زیاتر بۆ ئەم دوو وڵاتە گەشت دەکەن
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

 بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی سلێمانی رایدەگەیەنێت ئەمساڵ بەهۆی پەتای کۆرۆنا و پشکنینی کۆرۆناوە خەڵکانێکی زۆر ناتوانن گەشت بکەن، ئاماژە بەوەشدەکات ئەو گەشتانەی کە دەکرێن زیاتر بۆ وڵاتی دوبەی و تورکیایە.

جۆین بە بە تیلیگرامی مەودا میدیاوە، زانیاری زیاتر

تاهیر عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی سلێمانی بە مەودا میدیا راگەیاند "ئەمساڵیش بەهۆی پەتای کۆرۆنا و پشکنینی کۆرۆناوە خەڵکانێکی زۆر ناتوانن گەشت بکەن، بەهۆی چەند رێکارێکی تەندروستییەوە کە هەم لە فڕۆکەخانەی سلێمانی و هەم ئەو شوێنانە کە گەشتی بۆ دەکەن".

باسی لەوەشکرد "بۆ ئەم جەژنەش خەڵک گەشت دەکات، بەڵام بە رێژەیەکی کەمتر لە ساڵانی رابردوو، هەروەها فڕۆکەخانەی سلێمانی ئامادەیی تەواوی کردووە بۆ پێشوازیکردن لە گەشتیاران".

بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی سلێمانی ئاماژەی بەوەشکرد "ئەو گەشتانەی کە دەکرێن زیاتر بۆ وڵاتی دوبەی و تورکیایە، هەروەها بەشێکی دیکەشی بۆ وڵاتی میسرە".

س.س
Qaiwan
Qaiwan