کوردستانی
کەسێک بە تۆمەتی تەقەکردن دەستگیرکرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر دەستگیرکردنی کەسێکی راگەیاند بە تۆمەتی تەقەکردن لە شەقامی 30 مه‌تری شاری هەولێر لە نزیک شیڕاتۆن بە ماتۆڕ سکیلێک.
لە راگەیەندراوەکەی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر هاتووە "بەشی پۆلیسی فریاکەوتن، تۆمەتبارێکیان دەستگیر کرد بەناوی (ا. ج. س) کە لە شەقامی 30 مه‌تری نزیک شیڕاتۆن بە ماتۆڕ سکیلێک تەقەی هەوایی کردبوو بە چەکی کلاشینکۆف، توانرا شۆفێری ماتۆڕسکیلەکە دەستگیر برێت و دەست بەسەر ماتۆڕسکیلەکە و چەک لە جۆری کلاشینکۆف و كاتژمێرێکی دەستی و سێ ئەنگوستیلەدا بگیرێت".
لە راگەیەندراوەکەشدا هاتووە "تۆمەتباره‌كه رادەستی بنکەی پۆلیسی خانەقا کراوه بۆ گرتنەبەری رێکاری یاسایی".
س.س