کوردستانی

لە رووداوێکی هاتوچۆدا زیانی گیانی لێکەوتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە رووداوێکی هاتوچۆدا زیانی گیانی لێکەوتەوە
مەودا میدیا-
 
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سۆران رایگەیاند لە رووداوێكی هاتوچۆ لەسەر رێگای هامڵتۆن كەسێك بریندار بوو و زیانی مادیشی لێکەوتەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆى سۆران ئەمڕۆ چوارشەممە 12ی ئایاری 2021 لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكرد، "ئاگاداركراینەوە لە هەبوونی رووداوێكی ھاتوچۆ لە نێوان ئۆتۆمبێلێکی جۆری رینۆ قەمەرە و تۆیۆتا كرۆلا لەسەر رێگای هامڵتۆن لە نزیك گوندی زەروان.

ئاماژە بەوەشکراوە "لە ئەنجامی رووداوەكە كەسێك بریندار بووە و رەوانەی نەخۆشخانە كراوە، هەروەها داوا لە سەرجەم هاوڵاتییان دەکەین، پابەندی رێنماییەکانی هاتوچۆبن".

پ.ح
Qaiwan
Qaiwan