کوردستانی
پۆلیسی هەولێر داوایەک لە هاوڵاتییان دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر داوا لە هاوڵاتییان دەكات لە رۆژانی جەژندا پابەندی بڕیار و رێنماییەكانی وەزارەتی ناوخۆ و تەندروستی و پارێزگای هەولێر بن.
بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر داوا لە هاوڵاتییان دەكات لە رۆژانی جەژندا پابەندی بڕیار و رێنماییەكانی وەزارەتی ناوخۆ و تەندروستی و پارێزگای هەولێر بن.
دلێر نەجار، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر رایگەیاند "داوا لە هاوڵاتییانی شاری هەولێر دەكەین، لە پێناو پاراستنی تەندروستیی گشتی و سەلامەتیی خۆیان و ئازیزانیان، پابەندی بڕیار و رێنماییەكانی وەزارەتی ناوخۆ و تەندروستی و پارێزگای هەولێر بن".
هەر لە راگەیەندراوەکەدا بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر دڵنیاییش دەداتە هاوڵاتییان كە لە رۆژانی جەژن و پشوودا پارێزەری سەروسامان و گیان و ژیانیانن.
س.س