کوردستانی
دەستڕێژی گولـلە لە ژن و مێردێک کرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
بەیانی ئەمڕۆ لە گەڕەکی پەنجا عەلی شاری کەرکوک دەستڕێژی گولـلە لە ژن و مێردێک کرا، لە ئەنجامدا ژنەکە گیانی لەدەستدا و هاوسەرەکەشی بریندار بوو.

عامر نوری، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی كەركوك بە مەودا میدیای راگەیاند "بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 13ی ئایاری 2021 لە گەڕەكی پەنجا عەلی شاری كەركوك، دەستڕێژی گوللـە لە ژن و مێردێک کرا لە ئەنجامدا ژنەکە گیانی لەدەستدا و هاوسەرەکەشی بریندارە".
ئاماژەی بەوەشکرد "هاوسەری ژنەکە لە نەخۆشخانە لەژێر چاودێری پزیشکیدایە، هەروەها رووداوەکە بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە بووە و تۆمەتبارەکان دیاریکراون گەڕان بە دوایاندا بەردەوامە".

س.س