عیراقی
زمانی كوردی لەسەر قەیسەری كەركوك دانرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا
پەرلەمانتارێكی عیراق ڕایدەگەیەنێت، دوای هەوڵدانێكی زۆر بۆ دانانی زمانی كوردی لەسەر قەیسەری كەركوك دواجار زمانی كوردی بۆ زیادكرا.
جەمال شوكر، پەرلەمانتاری عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاویكردەوە، دوای ئەوەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوو، سەردانی قیسەری کەرکوکمان کرد بەمەبەستی نوسینی تابلۆی قەیسەری کەرکوک بۆ ئەوەی زمانی كوردی بۆ زیاد بكرێت كە تەنها زمانی عەرەبی و توركی لەسەر بوو.
ئەوەشی باسكردوە، لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان و رێکخراوی جێبەجێکار و بەڵێندەرەکە بەڵێنمان وەرگرت كە بە چوار زمان بنوسرێ، لە داوی ئەو هەوڵەمان، دواجار زمانی كوردی لەسەر لەوحەی قەیسەریەكە زیاد كرا.