گێتی

تەرمی دەرهێنەرێکی سینەمایی لە تەنەکەی خۆڵدا دۆزرایەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


تەرمی دەرهێنەرێکی  سینەمایی لە تەنەکەی خۆڵدا دۆزرایەوە
مەودا میدیا-

تەرمی دەرهێنەرێکی سینەمایی ئێران پاش کوژرانی لە ناو تەنەکەی خۆڵدا دۆزرایەوە، دایک و باوکی لەئێستادا دەستگیرکراون و دانییان بە کوشتنی کوڕەکەیاندا ناوە.

میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە، دەرهێنەری ناوداری سینەمایی بابەک خورەم بە کوژراوی لەناو تەنەکەی خۆڵدا دۆزراوەتەوە و دادگای تاوانەکانی تارانیش رایگەیاندووە تەرمەکەی لەت لەتکراوە پاشان فرێدراوە.

ئاماژە بەوەشکراوە باوکی بابەک دانی بە تاوانەکەدا ناوە و رایگەیاندووە، ماوەیەک لەگەڵ کوڕەکەیدا کێشەیان هەبووە، بڕیاریداوە بیکوژێت بۆ ئەم مەبەستەش ژەهر خواردی کردووە و دواتر بە چەقۆ لەت لەتی کردووە و لە نزیک ماڵی خۆیان فڕێیداوەتە ناو تەنەکەی خۆڵەوە، دادگای تاران بەمزووانە دایک و باوکی بابەک داداگایی دەکات.

پ.ح
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان