گێتی

ئەردۆغان 65 ملیۆن دۆلاری بۆ ئاشتكردنەوەی ئیسرائیل بەخشی

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەردۆغان 65 ملیۆن دۆلاری بۆ ئاشتكردنەوەی ئیسرائیل بەخشی
مەودا میدیا-

پەرلەمانتارێكی بەرەی ئۆپۆزیسیۆنی توركیا رایگەیاند پارتی داد و گەشەپێدان- ئەكەپە، بڕی 65 ملیۆن دۆلاری بەخشیوەتە رەوندی جوو لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا بە ئامانجی رازیكردنی تەلئەبیب بەوەی رایبگەیەنێت "توركیا و ئیسرائیل هاوپەیمانن".

ئەیكوت ئەردۆگدو، ئەندامی پەرلەمانی توركیا لە فراكسیۆنی پارتی گەلی كۆماری- جەهەپە لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی تویتەر كۆمەڵێك بەڵگەنامەی لەبارەی هاوكاریكردنی توركیا بۆ رەوندی جوو لە ئەمەریكا بڵاوكردووەتەوە و پرسیاری لە فەخرەدین ئاڵتون، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكان لە سەرۆكایەتیی كۆماری توركیا كردووە و لێی پرسیوە "بەلایەنی كەمەوە وەڵامی ئەم پرسیارە بدەرەوە، ئەو بەڵگەنامانە روونیدەكەنەوە كە تۆ واژۆت لەسەر رێككەوتن لەگەڵ كۆمپانیاكانی لۆبیكردن لە ئەمەریكا كردووە بۆ ئەوەی بیسەلمێنی كە هاوڕێی جووەكان و هاوپەیمانی ئیسرائیلن".

ئەو پەرلەمانتارەی جەهەپە روونیكردووەتەوە "بەپێی ئەو رێككەوتننامەیە كۆمپانیاكانی لۆبیكردنی جوولەكە لەبری ئێوە لەگەڵ سەركردەكانی جوو كۆدەبنەوە. وەكو سەرەتایەكیش ئێوە بڕی 65 ملیۆن دۆلارتان داوەتە ئەو كۆمپانیانە بۆ ئەوەی بیسەلمێنن كە هاوپەیمانی ئیسرائیلن".
"ئێستا ئەمە پرسیارەكەیە: ئایا ئەو بەڵگەنامانە راستن؟ ئەگەر راستن ئایا ئێوە هەست بە شەرم ناكەن؟"، ئەوە پرسیاری پەرلەمانتارەكەی جەهەپەیە بۆ بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكان لە سەرۆكایەتیی كۆماری توركیا.

توركیا؛ یەكەم وڵاتی ئیسلامیی بوو دانی بە دامەزراندنی دەوڵەتی ئیسرائیلدا نا، هەروەك پەیوەندیی سیاسی، ئەمنی، ئابووری و سەربازیی زۆر لەنێوانیاندا هەیە سەرەڕای روودانی گرژی لەو پەیوەندییانەدا بەتایبەت لەماوەی 19 ساڵی فەرمانڕەوایی پارتی داد و گەشەپێدان- ئەكەپەدا.

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان