کوردستانی
لەبارەی هێرشکردنە سەر هێزەکانی پێشمەرگە روونکردنەوە دەدرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
شەوی رابردوو چەند زانیارییەک بڵاوکرایەوە گوایە چەکدارانی رێکخراوی تیرۆرستی داعش هێرشیان کردووەتە سەر هێزەکانی پێشمەرگە لە ناحیەی کوڵەجۆی سەر بە قەزای کفری، بەڵام بەڕێوەبەری ئاسایشی کۆکس دەڵێت "ئەو هەواڵە دوورە لە راستییەوە".
جۆین بە بە تیلیگرامی مەودا میدیاوە، زانیاری زیاتر
عەقید شەماڵ عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری ئاسایشی کۆکس بە مەودا میدیای راگەیاند "شەوی رابردوو چەکدارانی داعش هیچ هێرشێکیان نە کردووەتە سەر ناحیەی کوڵەجۆی سەر بە قەزای کفری تەنها سوپای عیراق چەند تەقەیەکیان کردووە لە ناوچەکە، ئەویش بە مەبەستی وەستاندانی کاری ئەو دەڕاسانەی لەو ناوچەیە کاردەکەن".
بەڕێوەبەری ئاسایشی کۆکس ئاماژەی بەوەشکرد "ئەم ماوەیە جموجوڵی چەکدارانی داعش لەو ناوچەیە کەمبووەتەوە، دۆخی ناحیەی کوڵەجۆ ئارامە، هەروەها لیژنەیەک پێکهێنراوە بۆ ئەوەی ئەو باخانە لاببرێت کە پاشماوەی داعشی تێدایە".
س.س