کوردستانی

رووداوێکی هاتووچۆ 9 برینداری لێکەوتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


رووداوێکی هاتووچۆ 9  برینداری لێکەوتەوە
مەودا میدیا-

شەوی رابردوو لە رووداوێكی ھاتووچۆدا لەسەر رێگای نێوان كەلار و مەرزی پەروێزخان 9 كەس برینداربوون.

بەڕێوەبەرایەتی ھاتووچۆی گەرمیان لە راگەیەندراوێكدا بڵاویکردەوە "شەوی رابردوو لەسەر رێگای کەلار- مەرزی نێودەوڵەتی  پەروێزخان، بەهۆی پێکدادانی ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر و مینی پاسێکەوە 9 کەس بریندار بوون و رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار کران بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەر".

ھاتووچۆی گەرمیان ئەوەشی خستووەتەڕوو "ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر بە ئاراستەی مەرزی نێودەوڵەتی پەروێزخان رۆشتوەو مینی پاسەکە بە ئاراستەی کەلار لەنزیک کەمپی ئاوارەکانی قۆرەتوە پێکیانداداوە".

ئاماژە بەوەشکراوە ''لێکۆڵینەوە لەلایەن تیمی هاتوچۆوە دەستیپێکردوه بەمەبەستی زانینی هۆکاری رووداوەکە".


Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان