کوردستانی

بڕیارێکی تایبەت بە شۆفێرانی تەکسی

مەودا میدیا - سلێمانی |


بڕیارێکی تایبەت بە شۆفێرانی تەکسی
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر شۆفێرانی تاكسی لە راییكردنی مامەڵەی كڕین و فرۆشتنی تاكسی ئاگاداردەكاتەوە و رایدەگەیەنێتمەرج نیە تاکسیەکە لۆگۆ و لەزگە کارتی بۆ کرابێت، بەڵکو رێکارەکانی دیکە بە جیا دەکرێن.
 
ئەمڕۆ یەكشەممە 23ی ئایاری 2021 بەرێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند "سەرجەم هاوڵاتییان و خاوەن و شوفێرانی تاکسی ئاگاداردەکەینەوە کەوا بۆ راییکردنی مامەڵەی کڕین و فرۆشتنی تاکسی، پێویست ناکات وە مەرج نییە کە تاکسیەکە لۆگۆ و لەزگە کارتی بۆکرابێت، بەڵکو ئەو ڕێکاریانە بەجیا دەکرێن".
 
ئاماژە بەوەشکراوە "لە ئەمڕۆوە هەر هاوڵاتییەک بیەوێت کڕین و فرۆشتن بە تاکسی بکات ئازادە و کارەکانی باج و لەزگە و بایۆمەتری تەنها بۆ شوفێرەکە دەکرێت نەک خاوەنەکەی".

س.س
Qaiwan
Qaiwan