عارف قوربانی
زه‌نگه‌كه‌ی نەتەوە یەکگرتووەکان
ئەو رۆژه دوو هه‌فته بوو داعش گهیشتبووە عیراق و ده‌ستیان به‌سه‌ر موسڵ و سەڵاحەدین و دیاله و ئەنباردا گرتبوو، له به‌غدای پایته‌خت نزیك كه‌وتبوونه‌وه و سوپای عیراق خۆی له‌به‌رده‌م هێرشی چه‌كداره‌كانی داعشدا نه‌ده‌گرت و هه‌روا هه‌ڵده‌هاتن. هه‌رێمی كوردستانیش له رێگه‌ی پرۆسه‌یه‌كی خێرای سه‌ربازییه‌وه ده‌ستی گه‌یشتبووه جوگرافیا داگیركراوه‌كانی و كه‌ركوك و هه‌موو ده‌شتی نه‌ینه‌وا و تاوەکو بناری زنجیره چیای حه‌مرین به گهرمهسێریشهوه كه‌وتبوونه ژێر كۆنترۆڵی پێشمه‌رگه‌وه و ئاڵای كوردستان له‌سه‌ر ته‌واوی ئەو ناوچانه ده‌شه‌كانه‌وه.
24/6/2014 بوو جۆن كێری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئەوكاتی ئەمەریكا سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانی كرد و ئەجێندای سه‌ردانه‌كه‌ی وارێكخرابوو كه چاوی به سه‌رۆكی هه‌رێمی کوردستان و سه‌رۆكی حكومه‌ت و به‌رپرسی پله یه‌كی هێزه سیاسییه‌كانی كوردستان ده‌كه‌وێت، به‌ڵام كاتێك فڕۆكه‌كه‌ی له فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر نیشته‌وه، هیچ یه‌ك له به‌رپرسه باڵاكانی كوردستانی له‌سه‌ر ئەو فه‌رشه سووره نه‌بینی كه بۆ پێشوازی رێكخرابوو، كه له پلیكانه‌ی فڕۆكه‌كه‌ی هاته خواره‌وه سه‌ری ته‌قی به سه‌ری به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی هه‌رێمی كوردستاندا كه بۆ پێشوازیكردنی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی گه‌وره‌ترین وڵاتی سه‌ر زه‌وی راوه‌ستابوو. جۆن كێری به ده‌ربڕینێكی تهنزئاساوه به به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی کوردستان ده‌ڵێت، واو، تۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كوردستانیت؟
ئەو رۆژگارانه كه هێشتا داعش رووی به‌ره‌و كوردستان وه‌رنه‌گێڕابوو، كورد عیراقی روو له شكست ده‌بینی و خۆی له لووتكه‌دا ده‌بینییه‌وه، له خۆڕا خۆمان لێگۆڕابوو. ئەم قسه‌یه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئەمریكاش هێنده‌ی دیکە بردنی به ئاسماندا و وه‌ك ئاماژه‌ی ئەمریكا بۆ دروستكردنی ده‌وڵه‌تی كوردستان وه‌رگیرا، له‌كاتێكدا دروستتر ئەوهبوو كه ئەو ته‌نزه‌ی جۆن كێری له ئەتهكێتی دیپلۆماسیدا به ره‌خنه و گلەیی وهربگیرابایە كه له‌چی ئاستێكدا پێشوازی ده‌كرێت، به‌ڵام كورد لهبهرئەوهی له كردنه‌وه‌ی كۆد و ئاماژه‌كان كۆڵهوارین، به‌هه‌ڵه لێی تێگه‌یشتین و گوتمان ته‌واو ئەمریكا كارتی ده‌وڵه‌تی پێداین. بۆیه هه‌موو ئەو رووداوانه‌ی به‌دوای ئەوه‌دا هاتن له گرتنی شنگال و شكسته‌كانی دواتر غروری كوردیان نه‌شكاند، تا خزێندراینه سوچێكهوه.
ئێستا وا هه‌ستده‌كه‌م له‌وه تێگه‌یشتووین كه بارودۆخی كوردستان خراپه، لانی كه‌م خه‌ریكه هه‌ست به‌وه ده‌كرێت مه‌ترسییه‌كان له‌چی ئاستێكدایه، كه گه‌یشتووەته سه‌ر خودی قه‌واره‌كه‌ی هه‌رێمی کوردستان، به‌ڵام واتێده‌گه‌م له ده‌ستنیشانكردنی سه‌رچاوه‌ی مه‌ترسییه‌كاندا هه‌ڵه‌ین، چونكه تاوەکو ئێستا ده‌سه‌ڵاتدارانی كورد واده‌زانن ئه‌وه هه‌ر توركیا و عیراق و ئێرانن له‌پشتی ئه‌و سیناریۆیانهوهن كه ده‌یانه‌وێ كوردستان به‌ره‌و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی قه‌واره ده‌ستوورییه‌كه‌ی به‌رێت. بۆیه له ئاستی جیاجیا ئه‌مساڵ و بۆ یه‌كه‌مجارە به‌و جۆره بایه‌خ به یادكردنه‌وه‌ی بڕیاری 688ـی ئەنجوومهنی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی درا، وه‌ك په‌یامێك بۆ هه‌ریه‌كه له عیراق، ئێران و توركیا كه دروستبوونی قه‌واره‌ی هه‌رێمی کوردستان له منداڵدانی بڕیارێكی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه هاتووەته بوون. به بیرخستنه‌وه‌ی ئه‌و بڕیاره، ئه‌وه‌یان دابه‌گوێی نه‌یارانی هه‌رێمدا كه كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی خاوه‌ن و پارێزه‌ری قه‌واره‌ی كوردستانه.
له بنه‌ڕه‌تدا ئەوە راسته كه دروستبوونی زه‌مینه و هه‌لومه‌رجی دروستبوونی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان زاده‌ی بڕیاری 688 بوو، مانه‌وه و به‌رگه‌گرتنیشی بۆ ئەم ماوه دورودرێژه هه‌ر به‌هۆی پشتیوانییه نێودهوڵهتییهکانەوە بووه له كوردستان، به‌ڵام پرسیاره‌كه ئەوەیە کە ئایا تاكه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌پارێزێت؟
قسەکانی پلاسخارت چ ئاماژه‌یه‌ك ده‌به‌خشن؟
ئەو قسانه‌ی پلاسخارت نوێنه‌ری تایبه‌تیی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له كۆنفرانسی یه‌كڕیزی و ده‌ستوور له هه‌ولێر رۆژی 19-5-2021 كه هاوكات بوو له‌گه‌ڵ ساڵڕۆژی یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردن و دانانی یه‌كه‌م به‌ردی بناخه‌ی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان له 19-5-1992 كه كوردستان یه‌كه‌م پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئەنجامدا، چی ئاماژه‌یه‌ك ده‌به‌خشێت كه له‌به‌رده‌م هه‌ر سێ دامه‌زراوه و ده‌سه‌ڵاته‌كانی هه‌رێمی کوردستان و نوێنه‌ری هه‌موو حزبه سیاسییه‌كاندا ده‌ڵێت "هه‌رگیز وامه‌زانن ئه‌م قه‌واره‌ی هه‌رێمه هه‌ر به مسۆگه‌ری هه‌تاهه‌تایی ده‌مێنێته‌وه"، ئایا كورد له‌م كۆد و ئاماژه‌یه تێده‌گات؟ یان پێی وایه ئەحمهد موختار واته‌نی هه‌ر قسه‌یه و قسه‌ش ناچێته گیرفانه‌وه.
ئایا هیچ كات بیرمان له‌وه كردووەته‌وه کە كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌هۆی چییه‌وه به‌رگری له كوردستان ده‌كات؟ هیچ كات ئەو ئەگهرانهمان هێناوه‌ته پێشچاوی خۆمان کە ئەگەر ئەو هۆكارانه بوونیان نه‌ما و جیهان پشتی كرده كوردستان، چاره‌نووسی ئەم ئەزموونهی كورد چی به‌سه‌ردێت؟ هیچ كات ئەو مێژووه‌مان هێناوه‌ته‌وه پێشچاوی خۆمان كه رۆژگارێك كورد له باشوور خاوه‌نی حوكمڕانیی خۆی بوو له سه‌رده‌می مه‌لیك مه‌حمود و وه‌ك به‌فری به‌ر هه‌تاویش تووایه‌وه. كۆماری كوردستان‌مان له مەهاباد له‌بیر ماوه چۆن كۆتاییپێهات؟ هیچ له‌باره‌ی ئەو رووداوانه‌وه ده‌زانین کە خۆری كۆماره‌كه‌ی كوردستانی سوور چۆن ئاوا بوو؟ ئایا هیچ كات ئەو هه‌سته‌مان بۆ دروستبووه كه ره‌نگه رۆژگارێك بێت ئەم ئەزموونهش ببێتە مێژوو؟
ئەگەر كورد خۆی نه‌خه‌ڵه‌تێنێت ده‌بێت ئەو راستیانه ببینێت كه بوونی قه‌واره‌ی هه‌رێمی کوردستان له‌نێو ئەم جوگرافیایه و له‌نێو ئەم هاوكێشه ههرێمایهتییهدا بووەتە ته‌حه‌دایه‌كی گه‌وره بۆ ده‌وربه‌ره‌كه‌ی، هه‌ریه‌ك له‌م وڵاتانه‌ی ناوچه‌كه ئاسایشی هه‌رێمایه‌تی خۆیان له شكستی ئەم هه‌رێمه‌دا ده‌بیننه‌وه، بۆ ئەو ئامانجه‌ش هه‌موو رێگه‌یه‌ك ده‌گرنه‌به‌ر. ئەوەیشی وایكردووه له‌م ململانێیه‌دا تاوەکو ئێستا كورد به‌پێوه بمێنێته‌وه، ته‌نیا ئەو ده‌سته به‌هێزه بووه كه له پشتی كوردستانه‌وه كوردی به پێوه راگرتووه كه ده‌ستی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تییه. كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیش وه‌ك پره‌نسیپێكی چه‌سپاو بۆ هه‌موو ئەو گه‌ل و نه‌ته‌وه بێ ده‌وڵه‌تانه‌ی جیهان كه سیاده و سه‌روه‌ریی ده‌وڵه‌تیان نییه، هه‌روه‌ها بۆ پارێزگاری له ئیتنیك و ئایینزای جیاواز، له سایه‌ی یاسای نێوده‌وڵه‌تیدا كه پارێزگاری له ماف و داخوازییه‌كانیان ده‌كات، ده‌بێت ئەو كۆمه‌ڵه خه‌ڵكانه جا نه‌ته‌وه‌بن یان گرووپی ئیتنی دیاریكراو، ده‌بێت له هه‌لومه‌رجێكدا بن بڕوایان به دیموكراسی و ئازادیی راده‌ربڕین و رێزگرتنی جیاوازی هه‌بێت. هه‌ركاتێك كۆڵه‌كه‌ی ئەم بنه‌مایانه له‌و گرووپانه‌دا له‌ق بوون، جیهان لێیان بێ‌ئومێد بوو، به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌نجامه‌كه‌ی به ته‌نیا جێهێشتنیانه. له مێژووشدا نموونه زۆرن كه گرووپێكی قوربانی كۆمهككراوه تاوەکو ئەو كاته‌ی خۆی بووه به سته‌مكار، ئیدی كۆمه‌كبه‌خشه‌كانی پشتیان تێكردووه. ئەوه‌ی ده‌بێته هۆكار بۆ نه‌مانی قه‌واره‌ی هه‌رێمی کوردستان دووژمنایهتییهكانی وڵاته هه‌رێمایه‌تییه‌كان نین، به‌ڵكو ئەو رۆژه‌یه كه كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی لێی نا‌ئومێد ده‌بێت.
بۆ ئێستای كوردستان خه‌ریكه ده‌گه‌ینه دۆخێكی هاوشێوه كه جیهان به نیگه‌رانییه‌وه لێمان ده‌ڕوانێت، چه‌ندین ساڵه پێمان ده‌ڵێن ئیداره‌كه‌تان یه‌كبخه‌نه‌وه، پێشمه‌رگه و ده‌زگا ئەمنییه‌كان بكه‌نه یه‌ك. چه‌ندین ساڵه داوامان لێده‌كه‌ن ده‌ست به جیاوازییه‌كانه‌وه بگرین، رێز له ئازادیی راده‌ربڕین و ئازادیی كاری سیاسی بگرین. چه‌ندین و چه‌ندین و چه‌ندین تكا و هاواری دیکەیان بۆمان هه‌بووه. تاوەکو دواجار نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به زمانێكی روون و راشكاو پێمان ده‌ڵێت، چیتر نابێت جوگرافیاكهتان بۆ زه‌رد و سه‌وز دابه‌شكراو بێت. پێمان ده‌ڵێت، نابێت ئازادی بهرتهسكبكهنهوه، نابێت مۆره‌ی گه‌نده‌ڵی له گهشهسهندندابێت، ئەگه‌رنا ئەوه دڵنیابن جیهان پشتتان تێده‌كات و قهوارهكهشتان كۆتاییدێت.
ئایا دوای ئەم زه‌نگه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، كورد راده‌چڵه‌كێ؟ چاو به‌خۆیدا ده‌خشێنێته‌وه؟ ئەو لادان و ئاوهژووبوونهوانهی كه به‌ره‌و هه‌ڵدێرمان ده‌به‌ن، راست ده‌كرێنه‌وه؟ یان وه‌ك هه‌موو ئاگایینامهكانی پێشتری دۆسته‌كانمان، دیندار زێباری به راپۆرتێك وه‌ڵامی چه‌واشه‌كارییه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌داته‌وه؟
ئەگەر ئەم زه‌نگه نه‌بێته هۆكاری پێداچوونه‌وه و گۆڕانكاری ریشه‌یی له كۆی سیسستم و كایه‌ی سیاسیی و دادوه‌ریی و ئیداریی حوكمڕانیی كوردستان، ئەوە نوقڵانهیهكی پێشوه‌خته‌ی خراپه، به‌ڵام یه‌قین بن كه ده‌یبینن ئەم ئەزموونهش هاوشێوه‌ی حوكمڕانییه‌كه‌ی شێخ مه‌حمود ده‌بێته به‌شێك له مێژوو.
پلاسخارت له سه‌ره‌تای زهنگهكهیدا په‌ندێكی كوردی بیرهێناینهوە و وتی كورد ده‌ڵێت (دۆست ئەو کەسەیە کە ده‌تگریێنێت)، بریا كۆتایی په‌یامه‌كه‌یشی ئەو شیعره‌ی حاجی قادری به‌گوێدا بداباین كه ده‌ڵێت: حاجی كه‌سێكه بێكه‌س، بۆ ئێوە قوڕ ده‌پێوێ، گوێی لێده‌گرن زه‌ریفه، ناگرن به‌ڵا له خۆتان.
خ.غ