عیراقی
مووچەی هێزەکانی ناوخۆ زیاد دەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەندامێکی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئاشکرایکرد، مووچەی كارمەندان و هێزەكانی ناوخۆ زیاد دەكرێت، لە هەرێمی كوردستانیش خانەنشینی هێزەكانی ناوخۆ زیاد دەكرێت.
صادق مەدلول، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە رۆژنامەی الصباحی عیراقی راگەیاندووە، ئەنجومەنی نوێنەران رەزامەندی دەربڕیوە لەسەر پێشنیازێک كە پرۆژەی هەمواری مووچەی بنەڕەتی كارمەندان و هێزەكانی وەزارەتی ناوخۆ بخرێتە ناو بەرنامەی كاری دانیشتنەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانەوە، کە بەپێی پرۆژەکە دەرماڵەیەكی مەترسی و دەرماڵەیەكی بژێوی زیاد دەكرێت بۆ سەر مووچەی كارمەندانی ناوخۆ.
هاوکات پرۆژە یاسایەك لەلایەن حكومەتی هەرێمەوە گەڵاڵە كراوە بۆ خانەنشینی هێزەكانی ناوخۆ پۆلیس و ئاسایش، بەپێی پرۆژەکە كارمەندان و هێزەكانی ناوخۆ لەسەر كۆی مووچە و دەرماڵەكانیان خانەنشین دەكرێن لەكاتێكدا لە ئێستادا تەنها لەسەر مووچەی بنەڕەتی خانەنشین دەبن.
پ.ح