عیراقی

بەشەخۆراکی هاوڵاتییان و فەرمانبەران دەبڕدرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەشەخۆراکی هاوڵاتییان و فەرمانبەران دەبڕدرێت
مەودا میدیا-

وتەبێژی وەزارەتی بازرگانیی حكومەتی عیراق ئاشكرایکرد، بەشەخۆراكی بەشێكی فەرمانبەران و هاوڵاتییان دەبڕدرێت، هاوکات دەستكراوە بە دابەشكردنی بەشە ئاردی مانگی ئایاری ئەمساڵ.

محەمەد حەنون، وتەبێژی وەزارەتی بارزگرانیی عیراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لەسەر بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران بەشەخۆراكی مانگانەی پزیشكان، دەرمانسازان، یەكێتیی ژوورە بازرگانیەكان و ئەو فەرمانبەرانەی مووچەکانیان لەسەروو یەک ملیۆن و 500 هەزار دینارە دەبڕدرێت.

باسی لەوەشکردووە، دەست بە دابەشكردنی بەشە ئاردی مانگی ئایاری ئەمساڵ كراوە و داوا لە بریكارەكان دەکەن سەردانی ناوەندەكان بكەن بۆ وەرگرتنی لیستی بەشە ئارد.

پ.ح
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان