کوردستانی
دەست بەسەر بڕیکی زۆر دەرمانی قەڵەویی و لاوازکردنی کێشدا دەگیرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لیژنەی هاوبەشەکانی قائیمقامیەت بە هاوکاری ئاسایشی گەڕەکی چوارچرای شاری سلێمانی لە کۆگایەکی فرۆشیاری پەیجەکانی ئۆنلاین دەست بەسەر بڕێکی زۆر دەرمانی نایاساییدا دەگرێت و لیژنەکەش داوا لە هاوڵاتیان دەکات لەڕێی ئۆنلاینەوە دەرمان نەکڕن.
لیژنەی هاوبەشەکانی قائیمقامیەت بە هاوکاری ئاسایشی گەڕەکی چوارچرای شاری سلێمانی لە کۆگایەکی فرۆشیاری پەیجەکانی ئۆنلاین دەست بەسەر بڕێکی زۆر دەرمانی نایاساییدا دەگرێت و لیژنەکەش داوا لە هاوڵاتیان دەکات لەڕێی ئۆنلاینەوە دەرمان نەکڕن.
ئەمڕۆ پێنج شەممە 30ی کانونی دووەمی 2020 لیژنەی باڵا و لیژنەی هاوبەشەیی تەندروستی سەربە لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی بەهاوکاری ئاسایشی گەڕەکی چوارچرا، لە کۆگایەکی فرۆشیاری پەیجەکانی ئۆنلاینی تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیس بوک، دەستیان بەسەر بڕێکی زۆر دەرمانی قەڵەویی و لاواز کردنی کێشدا گرتووە.
بڕی ئەو دەرمانانە جۆراوجۆرانەی لیژنەی هاوبەشەی تەندروستی دەستی بەسەردا گرتووە زیاترە لە (517) پارچە قتو، کە بەشێوەی نایاسایی هاوردەی شاری سلێمانی کراوە و فرۆشیاران بە دەرمانی دابەزاندن و زیادکردنی کێش بەهاوڵاتیانی دەفرۆشن.
لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی داوا لە هاوڵاتان دەکات، لەڕێی پەیجی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان دەرمان نەکڕن لەبەر ئەوەی سەرچاوەی هاوردەکردن و شوێنی فرۆشتنیان دیارنیە.
لیژنەی تەندروستی، یەکێکە لە لیژنەهاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی، رۆژانە سەردانی دەرمانخانە و نەخۆشخانە و ئەو شوێنانە دەکات هاوڵاتیان بۆ وەرگرتنی چارەسەر روی تێدەکەن، لەکاتی هەبونی سەرپێچی و پابەند نەبون بە مەرجەکانی کارکردن شوێنەکە دادەخات و خاوەنەکەشی روبەروی رێکاری یاسایی دەکاتەوە.