عیراقی

متمانەدان بە وەزیری نوێی تەندروستیی عیراق دوادەخرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


متمانەدان بە وەزیری نوێی تەندروستیی عیراق دوادەخرێت
مەودا میدایا- سازگار ئەحمەد

سبەینێ ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق کۆدەبێتەوە، بەڵام لە کارنامەی دانیشتنەکەدا متمانەدان بە وەزیری نوێی تەندروستیی عیراقی تیادا نییە کە لەئێستادا گرنگە ئەو پۆستە پڕبکرێتەوە.

ئارەزوو مەحمود، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە مەودا میدیای راگەیاند "سبەینێ سێشەممە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق کاتژمێر 1:00ی پاشنیوەڕۆ کۆدەبێتەوە".

ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد "کارنامەی کۆبوونەوەکە گەیشتووەتە دەستمان، بەڵام لە کارنامەکەدا متمانەدانی بە وەزیری نوێی تەندروستیی تیادا نییە، نازانین سبەینێ ئەو بڕگەیە زیاد دەکرێت یاخود نا".

کارنامەی کۆبوونەوەی سبەینێی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق


س،س
Qaiwan
Qaiwan