عیراقی

لەبارەی قەدەغەکردنی هەناردەکردنی بەرهەمەکانی هەرێمی کوردستان بۆ عیراق روونکردنەوە دەدرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


لەبارەی قەدەغەکردنی هەناردەکردنی بەرهەمەکانی هەرێمی کوردستان بۆ عیراق روونکردنەوە دەدرێت
مەودا میدیا-

وەزیری کشتوکاڵی عیراق لەبارەی قەدەغەکردنی هەناردەکردنی بەشیک لە بەرهەمەکان لە هەرێمی کوردستانەوە بۆ عیراق روونکردنەوە دەدات، ئاماژە بەوەشدەکات لەئێستادا کێشەکە چارەسەر کراوە.

محەمەد خەفاجی، وەزیری کشتوکاڵی عیراق لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند "لەئێستادا کێشەیەی مریشک و هێلکەی هاوردەکردن هەیە، دوای ئەوەی بڕیارێکمان دەرکرد تایبەت بە قەدەغەی هەناردەکردنی ئەو بەهەمانە لە پێناو پاراستنی گیانی هاوڵاتییان".

ئاماژەی بەوەشکرد "هیچ رێگریەک لەبەردەم هەناردەکردنی ئەو بەرهەمانە بۆ پارێزگاکانی دیکەی عێراق بوونی نییه و تەنها لەسەر پرسی قاچاغچێتی بەرهەمی مریشک و هێلکەوە بووە و لە ئێستادا لەسەر ئەم بابەتە گەیشتووینەتە رێککەوتن".

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان