عیراقی
میکانیزمی هاوبەش بۆ وردبینیکردن لە داهات و خەرجییەکان دیاریکرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لەچوارچێوەى دیدار و کۆبوونەوەکانی وەفدی باڵاى حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆكایەتی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە بەغداد، ئەمڕۆ سێشەممە 1ی حوزەیرانی 2021 کۆبوونەوەیەکی هاوبەش لەنێوان هەردوو دیوانی چاودێری دارایی فیدڕاڵیی و هەرێمی کوردستان بەرێوەچوو.
لەو کۆبوونەوەیەدا کە ئاوات شێخ جەناب و دكتۆر ئومێد سەباح و دكتۆر ئامانج رەحیم و خالد چاوشلی سەرۆکی دیوانی چاودێری دارایی هەرێم و فارس عیسا و سەمیر ھەورامی ئامادەى بوون، رێوشوێن و میکانیزمی هەماهەنگی هاوبەش بە فەرمی واژۆ کرا بەمەبەستی هەماهەنگی نێوان هەردوو دیوانی چاودێری دارایی فیدڕاڵیی و هەرێمی کوردستان.
ھەر لە كۆبوونەوەكەدا، ھەردوولا جەختیان كردەوە كە پێكەوە كار دەكەن و ئامادەكاری تەواویان كردووە بۆ ئەوەی راپۆرتێك ئاراستەى وەزارەتى دارایی فیدڕاڵ و هەرێمی کوردستان بکرێت، بەمەبەستی ئاسانكاری جێبەجێکردنی یاساى بودجەى ساڵى 2021ى عیراق لە پێناوی خەرجکردنی ماف وشایستە داراییەکانی هەرێم.
شاندی هەرێمی کوردستانیش لەسەر راسپاردەى قوباد تاڵەبانی، سەرۆکی وەفدی دانوستانکار، ئامادەیی خۆی نیشاندا کە هەموو ئاسانکاریی و ئامادەکارییەک بکات بۆ ئەوەى چاودێرى دارایی فیدڕاڵ بە هەماهەنگی لەگەڵ دیوانی چاودێری دارایی هەرێم ئەرکەکانی خۆیان جێبەجێ بکەن لە چوارچێوەی ئەو میکانیزمەی لەسەری ڕێکەوتون و بە گوێرەی یاسا بەرکارەکان و ئەولەویەتیش بدەن بە جێبەجێکردنی ئەو ئەرکانەی یاسای بودجەی عیراق پێی سپاردون لە چوارچێوەی مادەی 11ی یاساکە کە تایبەتە بە هەرێمی کوردستان.
س.س