عیراقی
دەست بەسەر چەند ئۆتۆمبێلێکی نایاساییدا گیرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
دەزگای خاڵە سنوورییەكانی عیراق ئاشکرایکرد دەستیان بەسەر چەند ئۆتۆمبێلێکی مۆدێل کۆندا گرتووە کە بەنیازبوون داخڵی وڵاتی بکەن، ئۆتۆمبێلەکان نایاسایین و رێگە بە هاتنە ناوەوەیان نادرێت.
دەزگای خاڵە سنوورییەكانی عیراق ئاشکرایکرد دەستیان بەسەر چەند ئۆتۆمبێلێکی مۆدێل کۆندا گرتووە کە بەنیازبوون داخڵی وڵاتی بکەن، ئۆتۆمبێلەکان نایاسایین و رێگە بە هاتنە ناوەوەیان نادرێت.
دەزگای خاڵە سنوورییەكانی عیراق ئەمڕۆ سێشەممە 1ی حوزەیرانی 2021 لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە بەپشتبەستن بە زانیارییەكانی دەزگای هەواڵگری نیشتمانی، تواندرا لە بەندەری ئوم قەسر لە پارێگای بەسرە دەست بەسەر شەحنێکی داخراودا بگرن كە 4 ئۆتۆمبێلی مۆدێل کۆنی تێدابووە و رێگە بە هاوردەكردنيان نادرێت بۆ ناو عیراق.
ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو ئۆتۆمبێلانە نایاسایین و لەلایەن حکومەتەوە رێگەیان پێنادرێت هاوردەی وڵات بکرێن، بۆ ئەم مەبەستەش مۆری گومرگی لێدراوە و رەوانەی لایەنی دادوەری کراوە تا ئەوەی سزای یاسایی ئەو کەسانە بدرێت.
پ.ح
پ.ح