عیراقی
رێککەوتنێک بۆ لابردنی مستەفا کازمی لە پۆستی سەرۆک وەزیران ئاشکراکرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەركردەیەكی هاوپەیمانیی فەتح ئاشکرایکرد، لە ئەگەری دواخستنی هەڵبژاردنە پێشوەختەکەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رێککەوتنێکی سیاسیی نێوان ژمارەیەك لە هێزە سیاسییەكان بۆ گۆڕینی سەرۆك وەزیران ئاشكرا دەكات، دیاریکردنی کازمی بۆ ئەو پۆستە تا ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە بوو لە عیراق.
سەعد سەعدی، سەركردە لە هاوپەیمانیی فەتح بە میدیا عیراقییەکانی رایگەیاند، "حكومەتەكەی مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عیراق جەخت لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەكاتەوە لە تشرینی یەكەمی داهاتوو، بەڵام ئەگەر جارێکی دیکە پرۆسەكە دوابخات، بە هەر هۆكارێك بێت، ئەوا ئاراستەیەك هەیە بۆ لێسەندنەوەی متمانە لە حكومەت، بەو پێیەی شكستخواردوو بووە لە ئەركە سەرەكییەكەی".
ئاماژەی بەوەشکرد، "حكومەتەكەی كازمی، بە مەبەستێكی سەرەكی و گرنگ پێكهێنرا، كە ئیدارەدانی وڵاتە تا ئەو كاتەی هەڵبژاردنی پێشوەختە دەكرێت، ئەویش وادەكەی دیاری كرد، بەڵام بۆ كاتێكی دیکە دوایخست، لە ئەگەری دواکەوتنی بۆ جارێکی دیکە، لەنێوان هێزە سیاسییە كاریگەرەكاندا رێككەوتن لەسەر ئەوە كراوە، كە كازمی بگۆڕدرێت".

پ.ح