عیراقی

عیراق مووچەی ئەم مانگە بەبێ لێبڕین دابەشدەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


عیراق مووچەی ئەم مانگە بەبێ لێبڕین دابەشدەکات
مەودا میدیا-

وەزارەتی دارایی و ئابووری عیراق ئاشکرایکرد دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیرانی دەکەن بە بێ‌ لێبڕین، سبەینێ مووچەی خانەنشینانی مەدەنی و سەربازی دابەشدەکرێت.

وەزارەتیی دارایی و ئابووری حکومەتی عیراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، سبەینێ دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیران دەکرێت، سەرجەم مووچەی فەرمانبەران بەبێ لێبڕین دابەشدەکرێت.

ئاماژە بەوەشکراوە، سەرەتای لیستەکە بە دابەشکردنی مووچەی خانەنشینان دەست پێدەکات و سبەینێ پێنجشەممە 3ی حوزەیرانی 2021 مووچەی خانەنشینانی مەدەنی و سەربازیی دابەشدەکرێت.

پ.ح
Qaiwan
Qaiwan