عیراقی

سەبارەت بە هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی پارێزگاکان روونکردنەوە دەدرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


سەبارەت بە هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی پارێزگاکان روونکردنەوە دەدرێت
مەودا میدیا-

دادگای فیدراڵی عیراق رایگەیاند، بەپێی یاسا وادەی یاسایی ئەنجومەنی پارێزگاکان کۆتایی هاتووە و دەبێت هەڵبژاردنی نوێ بۆ ئەنجومەنی پارێزگاکان ئەنجامبدرێت، بوونی ئەنجومەنی پارێزگاکان بنەمای دەستووری هەیە و نابێت رۆڵیان پەراوێزبخرێت لەلایەن دەسەڵاتی جێبەجێکردن و یاسادانان، هەروەها تەمەنی ئەنجومەنی پارێزگاکانیش دیاریکراوە و نابێت ئەو وادەیە پێشێلبکرێت.

دادگای فیدراڵی عیراق لەراگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە،  بەپێی یاسا وادەی یاسایی ئەنجومەنی پارێزگاکان کۆتایی هاتووە و دەبێت هەڵبژاردنی نوێ بۆ ئەنجومەنی پارێزگاکان ئەنجامبدرێت، راگرتنی کاری ئەنجومەنی پارێزگاکان دوای تەواوبوونی خولی هەڵبژاردنیان کە بەیاسا و دەستوور دیاریکراوە، بەو هۆکارەیە کە بەردەوام بوونیان پێشێلکردنی مافی گەلە لەدەنگدان، هەڵبژاردن و خۆکاندیدکردنی کەسانی دیکە، هەروەها بەردەوامی کارەکانیان تێپەڕاندنی ئیرادەی دەنگدەرە.

باسی لەوەشکردووە، بوونی ئەنجومەنی پارێزگاکان بنەمای دەستووری هەیە و نابێت رۆڵیان پەراوێز بخرێت لەلایەن دەسەڵاتی جێبەجێکردن و یاسادانان، هەروەها تەمەنی ئەنجومەنی پارێزگاکانیش دیاریکراوە و نابێت ئەو وادەیە پێشێلبکرێت، لەبەر ئەوەی مافی هاوڵاتیانە ئەنجومەنێکی نوێ بەشێوەیەکی راستەوخۆ دیاریبکەن.

پ.ح
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان