عیراقی
لەم پارێزگایە چوار تووشبووی کەڕووی رەش تۆمارکران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی کەرکوک ئاشکرایکرد، چوار تووشبووی نەخۆشی کەڕووی رەش تۆمارکراون، هۆکارەکەی بۆ دابەزینی بەرگری لەش و نەخۆشی شەکرە دەگەڕێتەوە.
نەبیل حەمدی، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی كەركوك لە لێدوانێکیدا بۆ میدیا عیراقییەکان رایگەیاند، چوار تووشبووی نەخۆشی کەڕووی رەش تۆمارکراون و داوای لە خەڵك كردووە بەهیچ شێوەیەک ترس و دڵە راوکێیان نەبێت، بەهۆی ئەوەی نەخۆشییەکە نەخۆشییەکی گوازراوە نییە وەک کۆرۆنا.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو کەسانەی تووشبوون بەتەمەنن و هۆكاری توشبوونییان بە نەخۆشییەكە دەگەڕێتەوە بۆ دابەزینی بەرگریی لەش و بوونی نەخۆشی شەكرە.
پ.ح
پ.ح