عیراقی
وەزیری دارایی و ئابووری هەڕەشە لە پەرلەمان دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزیری دارایی و ئابووری حکومەتی عیراق لە ئەگەری سووربوون بە لێپرسینەوەی لەلایەن ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق و ئامادەبوونی لە هۆڵی پەرلەمان، دەست لەکاردەکێشێتەوە، بانگهێشتکردنی وەزیری دارایی و وەزیرەکانی دیکە بۆ لێپرسینەوە بەهۆی نەبوونی رێژەی یاسایی ئەنجومەنی نوێنەرانەوە ئەنجامنەدراوە و دواکەوتووە.
ئەحمەد سەفار، بڕیاردەری لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە میدیاکانی عیراقی راگەیاندووە، "عەلی عەلاویی، وەزیری دارایی دەست لەكاردەكێشێتەوە و نایەتە پەرلەمان، تا لێپرسینەوەی لەگەڵ بكرێت، سەرۆکایەتیی پەرلەمان وادەی لێپرسینەوەی لە وەزیری دارایی دیاریکردبوو بەڵام دواتر بڕیارەکەی راگرت".
ئاماژەی بەوەشکردووە، "لێپرسینەوە لەگەڵ وەزیری دارایی و وەزیرەكانی دیكە لەئێستادا بەهۆی نەبوونی رێژەی یاسایی ئەنجومەنی نوێنەرانەوە دواکەوتووە و نەکراوە".
پ.ح