عیراقی

چالاکوانێک: زیادکردنی نرخی بەنزین و ئەمپێری موەلیدە سزای دەروونییە

مەودا میدیا - سلێمانی |


چالاکوانێک: زیادکردنی نرخی بەنزین و ئەمپێری موەلیدە سزای دەروونییە
مەودا میدیا-

چالاکوانێکی پارێزگای کەرکوک رایگەیاند، "حکومەت پێویستی بەو بڕە پارە زیادەیە نییە کە بۆ نرخی بەنزین و ئەمپێری موەلیدە ئەهلییەکان زیادیکردووە، بەڵکو ئامانجی دروستکردنی سزای دەروونییە بۆ هاوڵاتییان، نابێت بێدەنگ بین و ناڕەزایەتییەکانمان بشارینەوە، بەردەوام دەبین تا کۆتایی بەم سزا دەروونییە دەهێنین".

سەلام محەمەد، مامۆستا و چالاکوانی مەدەنی پارێزگای کەرکوک بە مەودا میدیای راگەیاند، "هەریەک لە حکومەتی عیراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان هیچییان بەرژەوەندی هاوڵاتییانیان ناوێت و کەرکوک بووەتە سووتەمەنی و دەسەڵاتدارانیش بەرەکەی دەخۆن، نە حکومەتی عیراق و نە حکومەتی هەرێمی کوردستان هیچییان پێویستییان بەو بڕە پارەیە نییە کە بۆ نرخی بەنزین و ئەمپێری موەلیدە زیادکراوە، بەڵکو ئەوەی هەیە دروستکردنی سزای دەروونییە و هیچی دیکە".

ئـاماژەی بەوەشکرد، "بەهیچ جۆرێک بێدەنگ نابین بەرانبەر بە داواکارییەکانمان، نابێت بێدەنگ بین و بەردەوام دەبین، تا کۆتایی بەو سزا دەروونییانە دەهێنین، بەردەوام دەبین تا کۆتایی بە دەسەڵاتی ستەمکار دەهێنین".

پ.ح
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان