عیراقی
بەرهەم ساڵح: ئەرکمانە دەستدرێژییەکان بۆ سەر هەرێمی کوردستان رابگرین
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەرۆک کۆماری عیراق رایدەگەیەنێت بڕینەوەی دارستانە سروشتییەكان لە هرور و باتیفا و ناوچە سنووریەکانی كوردستان تاوانە دژ بە مرۆڤ و ژینگە، ئاماژە بەوەشدەکات دەبێت سزای تاوانکاران بدرێت.
بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عیراق لە جریوەیەکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر لەبارەی بڕینی دارەکانی ناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان لەلایەن تورکیاوە نووسیویەتی "سەرباری لەشكرێشی و پێشێلكردنی سەروەری وشەڕ و ئاوارە بوونی خەڵك، بڕینەوەی دارستانە سروشتییەكان لە هرور و باتیفا و ناوچە سنووریەکانی كوردستان تاوانە دژ بە مرۆڤ و ژینگە و مایەی چاوپۆشی نییە".
سەرۆک کۆماری عیراق ئاماژەی بەوەشکردووە "ئەركمانە لە حكومەتی فیدراڵ و هەرێم هاوكاربین بۆ راگرتنی ئەم دەستدرێژی و تاڵانییە، و سزادانی تاوانكاران".
س.س