کوردستانی

کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبای موەلیدە ئەهلیەکان گۆڕانی بەسەردا دێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبای موەلیدە ئەهلیەکان گۆڕانی بەسەردا دێت
مەوداپرێس-

قائیمقامیەتی سلێمانی نرخی هەر ئەمپێرێكی كارەبای موەلیدە ئەهلییەكان بۆ مانگی 11 دیاری کرد و رایگەیاند کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبای مۆلیدە ئەهلیەکان بۆ مانگی 12 گۆڕانی بەسەردا دێت.

لە راگەیاندراوەکەی قائیمقامیەتی سلێمانیدا هاتووە، نرخی كاتژمێرێك ئەمپێری موەلیدەی ئەهلی لە سنوری سلێمانی بۆ مانگی (11)تشرینی دووەم بە (38.75) دینار و حەوتسەد‌و پەنجا فلس دیاریكرا و موەلیدەكانیش بەتێكڕایی لەنێوان (180) بۆ (205) كاتژمێر كاریان كردووە، بەوەش نرخی یەك ئەمپێر كارەبا لە نێوان (7) هەزار بۆ (8) هەزار دینار دەبێت.

ئاماژە بەوەشکراوە، خشتەی پێدانی كارەبای موەلیدەکان لە مانگی (12) كانونی یەكەم، بەم جۆرە دەبێت: لە كاتژمێر 6:30  بۆ 8ی بەیانی و لە كاتژمێر (12)ی نیوەڕۆ بۆ (1)ی شەو  كاردەكەن، لە رۆژانی هەینیشدا، بەیانیان ئیشی پێناكرێت و لە بەرامبەردا لە كاتژمێر (11)ی پێشنیوەڕۆوە ئیش بە موەلیدەکان دەكرێت.

هەروەها ئەوەش خراوەتەڕوو، دەبێت لەكاتی بڕینی كارەبای نیشتیمانیدا، موەلیدە ئەهلییەكان لە ماوەی (10) خولەكدا كاریان پێبکرێت، بەپێچەوانەوە سەرپێچیكار رووبەرووی یاسا دەكرێتەوە.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان