عیراقی
سەبارەت بە بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار بۆ 300 هەزار دینار روونکردنەوە دەدرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی عیراق سەبارەت بە بەرزبوونەوەی بەهای دۆلاری ئەمەریکی بۆ 300 هەزار دیناری عیراقی روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و رەتیکردەوە وەزیری دارایی لێدوانی لەو جۆرەی دابێت، دەبێت میدیاکان پشت بە زانیاری دروست و فەرمی ببەستن.
وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی عیراق لە روونکردنەوەیەکدا رایگەیاند، رەتی دەکەنەوە عەلی عەلاوی، وەزیری دارایی و ئابووری لێدوانی دابێت سەبارەت بەوەی بەهای 100 دۆلاری ئەمەریکی زیاتر بەرزدەبێتەوە و تا 300 هەزار دیناری عیراقی دەڕوات.
ئاماژە بەوەشکراوە، دەبێت میدیاکان پشت بە زانیاری راست و دروست و فەرمی حکومەت ببەستن و پیشەییانەتر کار بکەن و دوور بن لە بڵاوکردنەوەی هەواڵی ناڕاست.
پ.ح