کوردستانی

وەزیری پلاندانان زانیاری نوێ سەبارەت بە رێکەوتنی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا دەخاتەڕوو

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەزیری پلاندانان زانیاری نوێ سەبارەت بە رێکەوتنی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا دەخاتەڕوو
مەوداپرێس-

وەزیری پلاندانانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند زۆرینەی داواکارییەکانی شاندی هەرێمی کوردستان لە پڕۆژە یاسای بوودجەی گشتی عیراق جێگیرکراوە ئاماژەی بەوەشکرد حکومەتی هەرێمی کوردستان لەمەودا هەوڵدەدات بە کردەوە بەڵێنەکانی جێبەجێبکات.

دارا رەشید، وەزیری پلاندانانی هەرێمی کوردستان بە رۆژنامەنوسانی راگەیاند "زۆرینەی داواکارییەکانی هەرێمی کوردستان لە پڕۆژەیاسای بوودجەی گشتی عیراق جێگیرکراوە و پرسی بوودجەش لەلایەن شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا کۆتایی هاتووە".

سەبارەت بە پلانی هاوبەشی نێوان کەرتی گشتی و تایبەت دارا رەشید وتی "ئەوە لە کارە یەکەمەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی پلاندانانە لە ئێستادا کاری لەسەر دەکرێت و ئەگەر هەیە لە هەفتەی داهاتوو لە ئەنجومەنی وەزیران باس و کۆبوونەوەی لەسەر بکرێت و بڕیاری لەسەر بدرێت".

ئاماژەی بەوەشدا "حکومەتی هەرێمی کوردستان لەمەودا هەوڵدەدات بە کردەوە بەڵێنەکانی جێبەجێبکات و پەرە بە گشت بوارەکان بدات".

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان