کوردستانی

حكومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری خەرجکردنی بڕە پارەیەکی دەرکرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


حكومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری خەرجکردنی بڕە پارەیەکی دەرکرد
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا بە خەرجکردنی بڕی 10 ملیار دینار بۆ پرۆژەی دووسایدکردنی رێگەی کەلار - سلێمانی کە بە رێگەی "مەرگ" ناسراوە، بەڕێوەبەری رێگەوبانی گەرمیان ئاماژە بەوەشدەکات کارکردن لە پرۆژەکە بەردەوامی هەیە.

عەدنان خەلیل، بەڕێوەبەری رێگەوبانی گەرمیان بە مەودا میدیای راگەیاند "حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریداوە بڕی 10 ملیار دینار بۆ پرۆژەی دووسایدکردنی کەلار - سلێمانی خەرج بکات".

ئاماژەی بەوەشکرد "هێشتا پارەکە خەرجنەکراوە و بڕیارەکە چووەتە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان و دواتر لەلایەن ئەوانەوە خەرج دەکرێت".

بەڕێوەبەری رێگەوبانی گەرمیان ئەوەشی خستەڕوو "کارکردن لە پرۆژەی دووسایدکردنی کەلار - سلێمانی بەردەوامی هەیە".


س.س
Qaiwan
Qaiwan