گێتی
هەواڵێکی خۆش سەبارەت بە چارەسەرکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
کۆمپانیایەکی ئەمەریکی دروستکردنی ڤاکسین رایگەیاند ڤاکسینێکی نوێیان بەرهەمهێناوە، پاش تاقیکردنەوە و توێژینەوەی پزیشکی دەرکەوتووە ڤاکسینەکە کاریگەری %90ی لەسەر چارەسەرکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا دروستکردووە، ڤاکسینەکە لەسەر جۆرە نوێکەی ڤایرۆسی کۆرۆناش تاقیکراوەتەوە و سەرکەوتووبووە.

ماڵپەرە جیهانییەکان بڵاویانکردەوە کۆمپانیای نۆڤاڤاکسی ئەمەریکی بۆ بەرهەمهێنانی ڤاکسینی دژ بە ڤایرۆسی کۆرۆنا ڤاکسینێکی نوێی بەرهەمهێناوە کە کاریگەری %90ی لەسەر چارەسەرکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا دروستکردووە، لە چارەکی سێیەمی ئەمساڵدا مانگانە 100 ملیۆن ڤاکسین بەرهەمدەهێنێت و لە چارەکی کۆتاییشدا مانگانە 150 ملیۆن بەرهەمدەهێنێت.
کۆمپانیاکە ئاماژەی بەوەشکردووە ڤاکسینەکەیان لەسەر جۆرە گۆڕاوەکانی کۆرۆنا لە بەرازیل، بەریتانیا، ئەفریقای باشوور و هیندستانیش تاقیکراوەتەوە و کاریگەرییەکەی باشی هەبووە لەسەر چارەسەرکدنی نەخۆشییەکە، ئەوانەی ڤاکسینەکە وەردەگرن رەنگە تووشی سەرئێشە، ئازاری ماسولکە و هەستکردن بە ماندووێتی بکەن، بەڵام ئەوە نیشانەیەکی ئاساییە و مەترسیدار نییە.
پ.ح