گێتی

سەبارەت بە هەڵوەشاندنەوەی ڤیزای نێوان عیراق و ئێران روونکردنەوە دەدرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


سەبارەت بە هەڵوەشاندنەوەی ڤیزای نێوان عیراق و ئێران روونکردنەوە دەدرێت
مەودا میدیا-

باڵوێزی كۆماری ئیسلامیی ئێران لە عیراق سەبارەت بە هەڵوەشاندنەوەی ڤیزای نێوان عیراق و ئێران ئاماژە بەوەدەکات چاوەڕوانی ڕەزامەندیی عێراقین بۆ ھەڵوەشاندنەوەی ڤیزای نێوان ھەردووك وڵات.

ئیرەج مەسجیدی، باڵوێزی ئێران لە عیراق رایگەیاند "پرسی ھەڵوەشاندنەوەی ڤیزا تەنیا بۆ چلەی حوسەینی بەرتەسك ناكرێتەوە، ھەنگاوی پێویست لەلایەن ئێرانەوە ھەڵگیراوەو چاوەڕوانی رەزامەندیی لایەنی عیراقین بۆ ھەڵگیرانی ڤیزا".

باڵوێزی ئێران لە عیراق ئەوەشی خستەڕوو "بۆ ھەڵوەشاندنەوەی ڤیزا لەگەڵ دەوڵەتی عیراق وتوێژمان كردووە و لێژنەیەكی ھاوبەشیش پێكھاتووە و باسی زۆر لە كۆبوونەوە ھاوبەشەكاندا كراوە كە ئەو كۆبوونەوانە لێك گەییشتننامەیەكیان لێ كەوتەوە كە خەریكە رێك و پێك دەكرێت و بە واژۆكرانی لە لایەن عیراقەوە لەم پەیوەندییەدا خەڵك ئاگادار دەكەینەوە".

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال