گێتی

سیستانی سەبارەت بە پشتیوانیکردنی کاندیدەکانی سەرۆکایەتیی ئێران روونکردنەوە دەدات

مەودا میدیا - سلێمانی |


سیستانی سەبارەت بە پشتیوانیکردنی کاندیدەکانی سەرۆکایەتیی ئێران روونکردنەوە دەدات
مەودا میدیا-

مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كان له‌ عیراق ئاشکرایکرد پشتیوانی هیچ کام لە کاندیدەکان بۆ پۆستی سەرۆکایەتیی کۆماری ئیسلامیی ئێران ناکات و ئەو هەواڵانەی بڵاودەکرێنەوە وە باس لە هوڵوێستیەکانی دەکات سەبارەت بە پستیوانیکردنییان، دوورە لە راستییەوە.

نووسینگەی ئایه‌توڵا عه‌لی سیستانی، مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كان له‌ عیراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە "ئایه‌توڵا عه‌لی سیستانی، مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كان له‌ عیراق پشتیوانی هیچ کام لە کاندیدەکان بۆ پۆستی سەرۆکایەتیی کۆماری ئیسلامی ئێران ناکات، سیستانی هیج هەڵوێستێکی لەو بارەیەوە نییە و بێلایەنە، لە داهاتوودا پشتیوانی خۆی بۆ سەرۆکی نوێی هەڵبژێردراو رادەگەنێت".

ئاماژە بەوەشکراوە "سەرجەم ئەو هەواڵ و زانیارییانە رەت دەکەینەوە کەباس لە هەڵویستی سیستانی دەکات سەبارەت بە پستیوانیکردنی کانیدەکان بۆ سەرۆکی نوێی ئێران".

سبەینێ هەینی 18ی حوزەیرانی 2021 هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەڕێوەدەجێت و تائێستا ئیبراهیم رەئیسی و عه‌بدولناسر هیمه‌تیی رکابەری سەرەکین بۆ پۆستی سەرۆکایەتیی، بەپێی پێشبینییەکانی ناوەندێکی هەڵبژاردنی ئێرانیش، ئیبراهیم رەئیسی، سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی دەبێتە سەرۆکی داهاتووی کۆماری ئیسلامیی ئێران.

پ.ح
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان