گێتی
ئەمڕۆ بۆ ئێران رۆژێکی جیاوازە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەیانی ئەمڕۆ هەینی 18ی حوزەیرانی 2021 هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی کۆماری ئێران و شارەوانییەکانی ئێران دەستیپێکرد، لەم دەنگدانەدا 59 ملیۆن و 310 هەزار و 307 کەس مافی دەنگدانیان هەیە.
ئەمڕۆ هاوڵاتییانی ئێران روویان لە سندوقەکانی دەنگدان کرد و یەکەم کەسیش عەلی خامەنەیی، رابەری کۆماری ئیسلامیی ئێران دەنگیدا، هەروەها 234 سندوقی دەنگدان لە دەرەوەی ئێران بۆ هەڵبژاردن دابینکراوە.
لە کۆی حەوت کاندیدی پەسەندکراو، تەنها چوار لە کاندیدانی سەرۆکایەتیی ئێران ماونەتەوە و یەک کاندیدی ریفۆرمخواز هەیە و ئەوانی دیکە ئوسوڵگەران.
لەکاتی دەنگداندا عەلی خامەنەیی، رابەری کۆماری ئیسلامیی ئێران رایگەیاند "بەم دەنگدانە وڵات و سیستەمی کۆماری ئیسلامی دەستکەوتی دیکە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی بەدەست دەهێنێت".
سەبارەت بە راگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان، سەرۆکی دەستەی هەڵبژاردنی ئێران ئاماژەی بەوەکرد "ئەنجامی هەڵبژاردنەکان پێشنیوەڕۆی رۆژی شەممە 19ی حوزەیرانی 2021 رادەگەیەنرێت، ئەگەر دووبارە دەنگەکان جیانەکرێنەوە".
س.س