گێتی

"نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بۆ سەروو 80 دۆلار بەرزدەبێتەوە"

مەودا میدیا - سلێمانی |


"نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بۆ سەروو 80 دۆلار بەرزدەبێتەوە"
مەودا میدیا-

ماوەی چەند رۆژێکە نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەردەوامە لە بەرزبوونەوە و لەئێستادا نرخەکەی تارادەیەک جێگیرە و یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە سەرووی 73 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت، هاوکات وەزیری نەوتی عیراق رایگەیاند "پێشبینی دەکەین نرخی نەوت بۆ سەروو 80 دۆلار بەرزببێتەوە".

عاسم جیهاد، وەزیری نەوت و سامانە سروشتییەکانی عیراق بە میدیا عەرەبییەکانی راگەیاندووە "پێشبینی دەکەین نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بۆ سەروو 80 دۆلار بەرزببێتەوە، بەڵام بۆ ئەوەی بتوانین بەمەبەستی ئابووری پشتی پێ ببەستین دەبێت نرخەکەی لەو ئاستەدا جێگیربێت".

لەئێستادا نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا لە ئاستێکی جێگیردا نییە و رۆژانە بەرز و نزم دەکات، بەڵام ماوەی چەند رۆژێکە نرخەکەی لە بەرزبوونەوەدایە و نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 73 دۆلار و 51 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، هاوکات یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمەریکی بە 71 دۆلار و 64 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

پ.ح
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب