گێتی
ئەمەریکا هەڵوێستی خۆی سەبارەت بە سەرۆک کۆماری نوێی ئێران راگەیاند
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزارەتی دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریكا ئاشکرایکرد "نیگەرانین لەوەی ئێرانییەکان ناتوانن بەشداری لە پرۆسەی هەڵبژاردنێکی پاک و ئازاد بکەن، بەردەوامدەبین لە كۆبوونەوەكانی تایبەت بە چەكی ئەتۆمی".

وەزارەتی دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریكا پاش هەڵبژاردنی ئیبراهیم رەئیسی، وەک سەرۆک کۆماری نوێی ئێران لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە "واشنتۆن نیگەرانە لەوەی ئێرانییەكان بێبەشن لە پرۆسەی هەڵبژاردنێكی پاك و ئازاد، هاوڵاتییانی ئێران دەیانەوێت لەڕێگەی پرۆسەیەكی هەڵبژاردنی ئازادەوە سەرۆكێك بۆ خۆیان دیاریبكەن، بەڵام ئەو دەرفەتەیان پێنادرێت".
ئاماژەی بەوەشکردووە "ئەمەریكا پاش هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری نوێی ئێران، بەردەوامدەبێت بۆ بەشداریكردن لە كۆبوونەوەكانی تایبەت بە چەكی ئەتۆمی لە ڤیەننا".
رۆژی هەینی 18ی حوزەیرانی 2021 هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەڕێوەچوو و ئیبراهیم رەئیسی، وەک سەرۆک کۆماری نوێ هەڵبژێردرا، هاوکات لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیی ئەمەریکا دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشوو شکستی هێنا و جۆ بایدن بووە سەرۆکی نوێی ئەمەریکا و لەئێستادا جیهان لە چاوەڕوانی هەڵوێستی دوو سەرۆکی نوێی دوو وڵاتی دژ بەیەکدایە.
پ.ح