گێتی
وێنەی هێرشكارەكەی سەر بارەگای هەدەپە لەگەڵ پیاوەكانی ئەردۆغان بڵاوكرایەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
رۆژ لەدوای رۆژ زانیاریی نوێ دەربارەی ئەنجامدەری هێرشكارەكەی سەر بارەگای پارتی دیموكراتی گەلان- هەدەپە لە شاری ئیزمیری رۆژئاوای توركیا بڵاودەكرێتەوە و روونیشبووەتەوە پەیوەندییەكی بەهێزی لەگەڵ پارتی داد و گەشەپێدان- ئەكەپە هەیە.
بەپیی بەیاننامەیەكی داواكاری گشتی هێرشكارەكەی سەر بارەگای هەدەپە وتوویەتی "خۆم پلانی هێرشكردنەكەم داڕشتووە، خۆشم چەكم پەیداكرد، ئامانجیشم رازیكردنی ویژدانم بوو".
لەلایەكی دیكەوە و بەپێی چالاكوانانی تۆڕەكانی كۆمەڵایەتی لە توركیا جەخت لەسەر بوونی پەیوەندییەكی بەهێزی هێرشكارەكەی سەر بارەگای هەدەپە و سەركردەكانی پارتی داد و گەشەپێدان- ئەكەپە كراوەتەوە.
بەشێك لە بەكارهێنەرانی تۆڕەكانی كۆمەڵایەتیی وێنەی ئونور جێنسەری هێرشكاریان لەگەڵ هاكان فیدان، سەرۆكی دەزگای هەواڵگری توركیا- میت و خلوسی ئاكار، وەزیری ناوخۆی توركیا و چەندین بەرپرسی دیكەی حكومەت و پارتەكەی رەجەب تەیب ئەردۆغانیان بڵاوكردووەتەوە.
ئەو بەركارهێنەرانە ئەوەشیان وتووە بڵاوكردنەوەی ئەو وێنانە زۆری بەسەردا تێنەپەڕیوە، بۆیە پێدەچێت بڕیاری لابردنیان بدرێت بۆ ئەوەی وەكو بەڵگە بەكارنەهێنرێن.
رۆژی پێنجشەممەی رابردوو لە شاری ئیزمیری رۆژئاوای توركیا ئونور جێنسەر هێرشیكردە سەر بارەگای هەدەپە كە بەوەش تۆمەتبار دەكرا لایەنگری پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی توركیا- مەهەپەی هاوپەیمانی پارتی داد و گەشەپێدانە و لەناو خاكی سوریا راهێنانی پێكراوە.
بەدوای رووداوەكەدا پارتی دیموكراتی گەلان رایگەیاند ئەنجامدەری هێرشەكە دەناسرێتەوە و حكومەتی توركیا بەرپرسیارە لە دەستگیركردن و سزادانی.
سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆكی پێشووتری پارتی دیموكراتی گەلان- هەدەپە لە جریوەیەكدا وتی "هەدەپە خۆی رادەستی توڕەبوون ناكات و هەرگیز دەستبەرداری خەباتكردن بۆ بەدیهێنانی دیموكراتی و ئاشتی نابێت".
خ.غ